ڕوواڵەت/řuwaľet: نتـ:[ هـ، بابا، كك، جا][ ڕوو+ ئاڵەت]
1 . پەیكەر، ئابیدە، كۆتە.
2 . دیمەن، قەڵافەت، دیدار، ڕووخسار، شێوە.{ گیوی، ل، 503}.
3 . تەوس، تووانج، سەرزەنشت.
ڕوواڵەتباز/řuwaľet: ئانفا:[ ڕوواڵەت+ باز] ڕیاكار، ساختەچی، ڕووساز.
ڕوواڵەتبازی/řuwaľetbazî: نچ:[ ڕوواڵەتباز+ ی] ڕیاكاری، ڕوولایی، ڕووسازی.
ڕوواڵەتبازی كردن/řuwaľetbazî kirdin: كتپ:[ ڕوواڵەتبازی+ كردن] ڕیاكردن، ڕووپاكی كردن.
ڕوواڵەت كردن/řuwaľet kirdin: كپ: مەرایی كردن، كلكەسووتەكردن، بەسەرڕووێشتن، تەوس لێدان.
ڕوواڵەتی دەرەكی/řuwaľetî derekî: نتـ: شێوەی دەرەكی.
هێزی روواڵهتی/hêzî řuwaľetî: نتـ: دیار.[ ئینگـ: Apparent power].
.
.
.
.