موسەنەک/musenek: ن:[ ڕوو] هەشەگیرە : گیایەکی خۆرسکە بڵندی لە نیوان 50 – 120 سم بەرزدەبێتەوە و پەلوپۆی زۆر دەهاوێت بەم لاو بەولادا زیاتر لە مەترێکیش بە باری پانیدا گەڵا و لاسکەکانی بڵاودەبێتەوە. گەڵاکانی لە شێوەی سێ گۆشەیی و خڕ و گۆشەدارن ڕەنگیان سەوزە، زبرن، هەندی جار ڕەگێکی سپی وەک تالە دەزوو لەناو گەڵاکاندا دەردەکەویت. گوڵ دەکات و ئەندامی نێرەومێەی هەیە، دەیکات بە بەر ووەختێ کە ڕۆژگار کورت بێتەوە بە تایبەت لە کۆتایی هاوین و سەرەتای پایزدا، حەزی لە کەشو هەوای گەرمە. تەمەنی یەکساڵەیە لە بەهار و هاویندا سەوز دەبێت و لەپایزد بەردەگرێت، دو شێوە بەردەگرێت، هەیانە بە تاك تاك بەردەگرێت و هەیانە بە شێوەی کۆمەڵ هێشویی، بەرەکەی نزیکەی( 2 سم) دەبێت، شێوەی درێژکۆلە و خڕە، بەری ئەم گیا لە ڕووی دەرەوە داپۆشراوە بە بەرگێکی دڕکاوی تیژ و ڕەق، لە ناوەوە دو دەنک تۆوی تیدایە ڕەنگی قاوەیی مەیلەورەشە، بەهۆی ئەم تۆوەوە گیاکە زۆر دەبێت و لە شوێنی تر سەوز دەبێت،  بە هۆی باوە دەگوازرێتەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، هەروەها بەهۆ دڕکەکانیەوە دەنوسێت بە جلو بەرگی مرۆڤەوە و یان شتی ترەوە و دەگوازرێتەوە، لە هەردوکیان گرنگتر بەهۆ نوسانی بە خوری مەڕ و مووی بزنەوە دەگوازرێتەوە، بەتایبەت لەوەرزی پایزدا خوری مەڕەکان پڕ دەبێت لە موسەنەك کاتێ دەرۆنە شوێنێک موسەنەکی لێبێت و دڕکەکە دەنوسێت بە خوریەکەوە و دواتر زۆر بەگرانی لە خوریەکە دەبێتەوە و دەستی خاوەنەکی بریندار دەکات، تۆوەکە سەرەتا سەوزە پاش ئەوەی پێدەگات ڕەنگی دەپەرێت و دەورێت، یان لەشوێنی خۆی دەمێنێتەوە. ئەم مادە دەبێتە هۆی مانەوە و درەنگ سەوزبوونی تۆی موسەنەکەکە ،و هەروەها  ناهێڵێ تۆوی تر لە دەورو بەری سەوز ببێ، ئەگەر دڕکەکانی پیوە نەمێنێ زوتر چەکەرە دەکات و سەوز دەبێت ژەهری موسەنەك لە ناو گیای وشكکراو دا هەر دەمێنێت و ئاژەل دەکوژێت. [ ناوی زانستی : xanthium strumarium][ ئینگـ : cocklebur][ ع : العشب الخشن][ فار : توق، زەردینە]

.

زۆر ئازایە لە قەراخ جادە و سەرزبڵدان و لەدەشتایی و زەویە باهیرەکان دەڕوێت، وەک گیایەکی بژاری لەناو مەزراکاندا دەبینرێت، زۆر حەزی لە ئاوە، هەمیشە لەشوێنێک سەوز دەبێت کە ئاوی لێ بێت، بەتایبەت نزیک قەراخی جۆگەکان، دەشتی شارەزوور و دەوروبەری دەریاچەی سیراوان پڕیەتی لەم گیا. ( ئەو زەویانەی دەبن بەژێر دەریا و ئاوەوە دواتر ئاو بەجێیان دەهێلێت).  ئەم گیا بومی ڕۆژئاوای کەرتی ئاسیا و کەرتی ئەمریکا،( لە کوردستان بەتایبەت لە دەشتی شارەزوو زۆر زەبەند)، نزیکەی 200 جۆر لەم گیا هەیە لە رەگەز و خیزان و بنەمالەکانیدا، بەلام هەر خیزانە چەند جۆرێکی ناسینراون و گرنگیان پێ دەدرێت، و تائیستاش نزیکەی دە  جۆر لەم گیا لەسەرئاستی جیهان ناسینراون و گرنگیان پێدراوە.

{

لە سوڕناتک هێند بێزارم

موسەنەك دژی شوانانە

وەك و زێر و خوێن مژێكە

لە مەراژوی رۆحی ژیانە

}{ سڵاوکار ماستاوه‌یی }

دڕکەموسەنەک/musenek: نتـ:[ ڕوو] گیای تازە پێگەیشتوو یان شەتڵ و بەری ئەم گیایە زۆرترین ڕێژەی ژەهری تیدایە لە چاو بەشەکانی تریدا. ئەگەر ئاژەڵ بیخوات دەبێتە هۆی مڕداربونەوەی بەهۆی بونی مادەی کاربۆکسی تراکتیلۆساید ( carboxyatractyloside) لەناو گەڵا و لاسک و بەرەکەیدا، کە جۆرێکە لە گلایکۆسیدە ژەهراویەکان. نیشانەکانی ژەهراوی بوون لەدوای چەندکاژێرێک (2 – 24 )  دەردەکەوێت لە سەر ئەو ئاژەلانەی کە ئەم بەشانەی دەخۆن ، مرادرۆ بون بەپێ بڕی ژەهرەکەیە  یان بڕی ئەو گیایەی کە خواردویەتی، هەندێ جار دوای 3 ڕۆژ مڕداردەبێتەوە یان کەمتر.

ژەهری موسەنەک/musenek: نتـ:[ ڕوو] لە ولاتانی ڕۆژئاوا موسەنەک بەگیایەکی ژەهراوی ناسراوە و هیچ ئەژماریکی وەك گیایەکی پزیشکی بۆ نەکراوە، وە لای خۆشمان لە کوردستان بەهەمان شێوە لەلایەن ئاژەڵدارانەوە بەگیایەکی ژەهراوی ناسراوە. هیچ ئاژەڵێک ئەم گیا ناخوات  ئەگەر لەوەڕی تری هەبێت، بەلام لەکاتی ناچاری و لە بێلەوەڕی و برسێتیدا زۆر بەی ئاژەلەکان دەیخۆن و ژەهراوی دەبن وەک( ئەسپ، گوێدریژ، مانگا، مەڕ، بزن، پەلەوەر  واتە مریشک و  قەلوقاز)، هەروەها بەراز کە ئاژەڵێکی هەڵبژێر نیە لەخواردندا ئەگەر بیخوات ژەهروای دەبێت و مڕداردەبێتەوە.

نیشانەکانی ژەهروای بوون لەسەر ئاژەڵ لەسەر کۆئەندامی دەمار دەردەکەوێت، پاشان کاریگەری لەسەر جگەر دەبێت و لەکار دەکەوێت، ئاژەڵی توشبوو و نەخۆش نیشانەی بزیوی و پاشان کەم جووڵە دەبێت، و هیچی پێ ناخورێت، ئینجا گێژ و  بێ تاقەت دەبێت و هەست بە ڕشانەوە دەکات، ژانە سک و لاوازی ماسوڵکەکانی و ملی لار دەبێت بەهۆی و سەیری لا ورگی دەکات بەهۆی کاریگەری ژەهرەکەوە، لێدانی ترپەی دڵ لاواز و خیرا دەبێت، هەناسەتەنگی و دواتر مڕادر بوونەوەی ئاژەلەکە لەدوای 3 رۆژ یان کەمتر. هەندێ جار مانگای تووش بوو کوێردەبێت و زۆر هەستیار دەبێت بە کارتێکەرەکانی دەوروبەر، گوێرکەی ساوا لە ماوەی 12 کاژێدا مڕدار دەبێتەوە. لە ولاتی بەنگلادیش ساڵی 2007 لە ئەنجامی لافاو  و برسێتی خەڵک خواردویەتی و نزیکەی 19 کەسی کوشتوە سەدانی نەخۆش خستوە  کە نیشانەکانی ڕشانەوە و گێژی و لە هۆشچوون بووە ئینجا مردن.

 

بەکارهێنانی گیای موسەنەك لەلایەن مرۆڤەوە:

مرۆڤ لە دێر زەمانەوە سوودی لەم گیایە وەرگرتووە، ( خانسیوم : xanthium )بەواتای زەرد دێت لەزمانی یۆنانی کۆندا، واتە گیای موسەنەك ڕەنگی زەردیان لێ دروست کردوە، سەرەتا بەرەکەی سەوزە دواتر کە پێدەگات مەیلەو زەرد دەبێت و هەندێ جار قاوەی.

ڕۆنی موسەنەک/musenek: ن:[ ڕوو] ڕۆنی ناووکی موسەنەك زۆر ژەهراویە و پزیشکەچینیەکان سوودیان لێ وەرگرتوە  بۆ جارەسەری سوربونەوەی لووت و جیوب. هەروەها ئەگەر بەتاقیکردنەوە بدرێت لە پێست مرۆڤ دەبێتە هۆی سووربوونەوە و خوران، لە کەندا لەلایەن هۆزی زونیەوە تۆی موسەنەکیان کوتاوە و وەك سواغ و بۆیاخ داوایەن لە خۆیان تا لەشیان بپاریزن لە درەختە درکاویەکانی تر، هەروەها کوتراوی تۆوی موسەنکیان خستۆتە سەر ئەو شوێنانەی کە پارچەی ئاسن و دار و بەرد و بریندار بوە  بۆ دەرهێنانەوەی پارچەکان.

ناسینەوەی ژەهروای بوون لەئاژەڵدا:

نیشانەکانی ژەهروای بوون و شوێنی لەوەراندنی ئاژەلەکان یارمەتی دەرن بۆ ناسینەوەی جۆری ژەهراوی بوونەکە، هەروەها ئەو ئەزمونانەی کە لەتاقیگەدا بەکاردەهێنرێن بۆ ناسینەوەی لەکارکەوتنی جگەر، کۆمەکمان دەکات بۆ دەستنیشان کردن.

.
چارەسەری ژەهروای بوون لەئاژەڵدا:

بەپێ ی نیشانەکانی چارەسەر دەکری،لەلایەن پزیشکی ڤیترنەریەوە.

ئەگەر زوو پێیی بزانین زەیتی مەعدەنی و جۆرێک لەکاربۆن بەکاردەهێنرێت لەڕێگای دەمەوە تا ڕێژەی هەڵمژینی ژەهرکە کەم بکاتەوە  بەزوترین کات خواردنەکە فڕێ بداتە دەرەوە، واتە مادەیەکی لاکسەتیڤ( laxative ). هەروەها دەرمانی وریاکەروە و دەرمانی چارەسەری  لەرزینی ماسوڵکەکان گرنگە بەکاربهێنرێت.

.

.

.

.

{ سەرچاوە

ناجح گوڵپی

}

گیای موسەنەک/giyay musenek: نتـ:[ ڕوو] گیای هەشەگیرە : گیایەکی خۆرسکە، زۆر ئازایە لە قەراخ جادە و سەرزبڵدان و لەدەشتایی و  زەوییە باهیرەکان دەڕوێت، وەك گیایەکی بژاری لەناو مەزراکاندا دەبینرێت، زۆر حەزی لە ئاوە، هەمیشە لەشوێنێک سەوزدەبێت کەئاوی لێبێت، بەتایبەت نزیك قەراخی جۆگەکان، دەشتی شارەزوور و دەوروبەری دەریاچەی سیراوان پڕیەتی لەم گیا ( ئەو زەوییانەی دەبن بەژێردەریا و ئاوەوە دواتر ئاو بەجێیان دەهێلێت)، نزیکەی 50 – 120  سم بەرزدەبێتەوە و پەلو پۆی زۆر دەهاوێت بەم لاو بەولادا زیاتر لەمەترێکیش بە باری پانیدا گەڵا و لاسکەکانی بڵاودەبێتەوە. گەلاکانی لەشیوەی سێ گۆشەیی و خڕ و گۆشەدارن ڕەنگیان سەوزە، زبرن، هەندی جار ڕەگێکی سپی وەک تاڵە دەزوو لەناو گەلاکاندا دەردەکەوێت. گوڵ دەکات و  ئەندامی نێرەو مێەی هەیە، دەیکات بەبەر و وەختێ کە ڕۆژگار کورت بێتەوە  بەتایبەت لە کۆتایی هاوین و سەرەتای پایزدا، حەزی لە کەشو هەوای گەرمە . ئەم گیایە تەمەنی یەکساڵەیە لەبەهار و هاویندا سەوز دەبێت و لە پایزد بەر دەگرێت، دوو شێوە بەردەگرێت، هەیانە بە تاك تاك بەردەگرێت و هەیانە بەشێوەی کۆمەڵ هێشویی، بەرەکەی نزیکەی( 2 سم ) دەبێت، شیوەی درێژکۆلە و خڕە، بەری ئەم گیایە لەڕووی دەرەوە داپۆشراوە بە بەرگێکی دڕکاوی تیژ و ڕەق، لەناوەوە دوو دەنک تۆوی تیدایە ڕەنگی قاوەیی مەیلەورەشە، بەهۆی ئەم تۆوەوە گیاکە زۆر دەبێت و لە شوێنی تر سەوز دەبێت، بەهۆی باوە دەگوازرێتەوە  لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، هەروەها بەهۆی دڕکەکانیەوە  دەنوسێت بەجلو بەرگی مرۆڤەوە و یان شتی ترەوە و دەگوازرێتەوە، لە هەردووکیان گرنگتر بەهۆی نوسانی بەخوری مەڕ و مووی بزنەوە، دەگوازرێتەوە، بەتایبەت لەوەرزی پایزدا خوری مەڕەکان پڕدەبێت لە موسەنەك کاتێ دەرۆنە شوێنێک موسەنەکی لێبێت و دڕکەکە دەنووسێت بەخوریەکەوە  و دواتر زۆر بەگرانی لە خوریەکە دەبێتەوە  و دەستی خاوەنەکی بریندار دەکات، تۆوەکە سەرەتا سەوزە پاش ئەوەی پێدەگات رەنگی دەپەرێت و دەورێت، یان لەشوێنی خۆی دەمێنێتەوە. ئەم گیا بومی ڕۆژئاوای کەرتی ئاسیا و کەرتی ئەمریکا،( لە کوردستان بەتایبەت لە دەشتی شارەزوو  زۆر زەبەند)، نزیکەی 200 جۆر لەم گیا هەیە لە رەگەز و خیزان و بنەمالەکانیدا، بەلام هەر خیزانە چەند جۆرێکی ناسینراون و گرنگیان پێدەدرێت، و تائیستاش نزیکەی دە جۆر لەم گیا لە سەرئاستی جیهان ناسینراون و گرنگیان پێ دراوە. گیایەکی ژەهراواییە کە ئاژەڵ بیخوات دەبێتە هۆی مڕداربوونەوەی بەهۆی بوونی ماددەی کاربۆکسی تراکتیلۆساید : carboxyatractyloside لەناو گەڵا و لاسک و بەرەکەیدا، کە جۆرێکە لە گلایکۆسیدە ژەهراویەکان. [ ئینگـ: (xanthium strumarium) یان  cocklebur] { ناجح گوڵپی}

.

.

.

.