خور/xur: ن:[ ڕەگی چاوگی ( خوران، خورین)]

خورا/xura: ف: دورخی، هەر یەك تشتێ كۆ دژرا بەری هەڤ.

خوران/xuran: ن:

1 –  ئه‌گزێما، بیرۆ، پیزۆك، وڵین.[ ئینگـ : Eczema].

2 – كرمی بوونی ددان.

3 – [  هـ] وریا _ وریایی.

4 – ڤرمووشك.

خوران/xuran: كتن:

1 – ئاڵۆش لێ پەیدا بوون لە ئەندامی لەش، خوریان( فە)، بەخارشت بوون، وەخارووهاتن.

2 – بەخواردن چوون، خواردران، لەخەرتلەدان، ڕێزان.

3 – كڕاندنی كەنداڵ بەهۆی ئاوی ڕووبار.

خورانەوە/xuranewe: كتن:

1 – چووژانەوە، ژانكردنی برین، سووزانەوەی پێست.

2 – وەخواردن، ڤەخارن.

3 – كرمێ بوونی ددان، كڵۆر بوون و بۆش بوونی شت وەك ددان.

خوراندن/xurandin: كتپ:

1 – بژارە، خارەنە( کهـ)، خارشت لە لەشكردنەوە، خشتکاندن، خوراندن، خورانن، ڤەخوراندن، کڕکاندن، کرکلاش، کڵاشتە، کلاشين، کنتەنە، کەلەزووسک، کەندش، وڕايش، ورنای، ورنايش، ورنەی، ورياندن، وريای، هۆرکڕنای، هەڵخوراندن، هەڵخورانن، هەڵکڕان، هەڵکڕاندن، هەڵکڕانن، هەڵکڵاش، هەڵکڵاشيان، هەڵکڵاشين : بەنینۆك شوێنێك لە لەش خوراندن كە ئاڵۆشی لێ پەیدابووبێت.

2 – تاشین، ڕووشاندن، ڤرمووشك.

3 – وریاندن.

خوارنن/xuranin: كتپ: خوراندن، كڵاشین.

خوراو/xuraw: ئانفا:[ خوارن]

1 – شتێكە كە مۆرانە لێیدابێت یان گیاندار خوار دبێتی. خوار‌دو، خوریاگ.

2 –  خورێندراو، هەڵکڕاو، هەڵکڕێندراو : بەچنگ هەڵكەێنراو  لەبەرخوورو

3 – ددانی كرم خواردوو.

4 – لێوەكەنداڵی ئاوبردوو.

5 – ژەنگاوی، ژەنگ تێدراو.

خورێن/xurên: نتـ: خورانی لەش. [ ئینگـ : Rapids]

خوریان/xuryan: كتن: خورانی لەش، خارشت، خوواردن، ئاڵۆش.[ ئینگـ : Iching, Pruritus].

خوریاندن/xuryan: كتن: خوراندن( فە)، شەرمخاندن، كركاندن، خوەراندن.

خورین/xurîn: كتن:

.

.

.

.