بژار ¹/bijar: ن:[ كشت]1) ئەژمار ووژار، ئادە( کباک)، ئهڵوژان ( کهـ)، ئەشێف( هـ)، تەلبیش، کشکە، ووجز( هـ): پاککردنەوەی شینایی لەو گیایانەی کە زیانی پێ دەگەیەشتبێت یان دۆزینەوەی دانەی بێگانە لەناودانەوێڵە. 2) ئالا: گیای ههرزهی نێو دهغڵودان ههڵكهندن.
بژارە/bijare: ن:[ ماف] بژارە وەک دووڕیان وایە دەبی ملی یەكێكیان بگریتە بەر.[ ئینگـ: Choice, option][ ع: خیار]
:: هیچ بژارەیەكم لەپێشدا نییە لەخۆماندووكردن پێوە.
بژاربڕ/bijarbiř: نفا[ بژار+ بڕ( بڕین)] بژارچن.
بژارتە/bijarte:ئانفا:[ بژارت( بژارتن)+ ئە] 1) هەڵبژراو، پوختە، ئەلیت. 2) هەڤگیهاندی.
بژارتەتی/bijartetî: نچ: پووختەیی، هەڵبژاردوی.
بژارتن/bijartin: کتن:[ کباک]1) بژاردنی دانەوێڵە لە زیوان. 2) ژماردن. 3) بژاردن.
بژارتۆ/bijarto: ئان:[ کباک] بژاردە.
بژارتی/bijartî: نفا:[ کباک] بژراو.
بژارچن/bijarĉin: نفا:[ بژار+ چن( چنین)]1) بژارکۆڵ، ئادۆدە، ئادوودە، بژاربڕ، گلچ، ناوکەت : ئاسنۆکێکی کلکدارە پانەکە گیای بژاری پێ هەڵدەکەنن، گیاکەن. 2) ئالاكهت [ کەرەستە] بژارچن، ئامرازی بژاركردن.
بژاردە/bijarde: نفا:[ ماف] دەستەچن، هەڵبژاردە، هەڵبژێرراو، پەسەندکراو. ووژانە، سەرتۆپ، سەرگوڵ.[ ع : نخبة ]
:: بژاردەی رۆشنبیریی كوردی، توێكێكی جڤاكییە لە رۆشنبیر و بنووس و مامۆستایەلی زانستگە و دادوەرەیل.
بژاردە/bijarde: نفا: دەستەچن، هەڵبژاردە، هەڵبژێرراو، پەسەندکراو. ووژانە، سەرتۆپ، سەرگوڵ.
بژاردن/bijardin: کتن:[ ئەژماردن لە هێندێک بن دیالێکتی موکریاندا. بژارتن]1) هەڵبژاردن : جوێکردنەوەی هەندێک شت لە ناو کۆمەڵێ هاوڕەگەزی خۆی. یان دیاری کردنی نوێنەرێک بۆ کۆر و ئەنجوومەن. 2)[ ماف] قەرەبووکردن.[ ئینگـ: indemnity Compensation ،allowance,][ع : تعویض ]. :: باخی گوڵانت پێ دەسپێرم، یەكی كەم بێ پێت دەبژێرم . 3) ئەژماردن لە هێندێک بن دیالێکتی موکریاندا. بژارتن.
بژاردنەوە/bijardinewe: کتپ:1) خەون گێڕڕانەوە. 2) دووبارە هەژماردن : دووبارە بژاردنی شتێک. گێڕانەوەی خەون.
بژاردن بەپێی ڕێککەوتن/bijardin bepêy řêkkewtin: کتن: [ ماف] قەرەبوو.[ ئینگـ: Conventional redress][ ع : تعویض]
بژاردن بەهۆی دواکەوتنەوە/bijardin behoy diwakewtinewe: کتن: [ ماف] قەرەبوو. [ ئینگـ : Indemnity for delay] [ ع : تعویض]
بژاردنی زیان/bijardinî ziyan: کتن:[ ماف] قەرەبووکردنی زیان.[ ئینگـ : Damages] [ ع : تعویض]
بژاردنی زیانی جەنگ/bijardinî ziyanî ceng: کتن:[ ماف] قەرەبووکردنەوەی زیانی جەنگ.[ ئینگـ : War indemnity] [ ع : تعویض ]
بژارکەر/bijarker: نفا:1) کرێکارێک هەر بژاربکات. 2)[ ڕۆژنا] ههڵهبڕ، ههڵوهژار، هەڵەچن، هەڵەگر.[ ئینگـ : editor]
بژارکردن/bijarkirdin: کتپ:1) خاوێن کردنەوەی شینایی یە لە گژ و گیای بێگانە و بێ سوود. :: بژارکردنی گژوگیا. 2)[ماف] ئهڵوژانن( کهـ). [ ئینگـ : ]
بۆبژاردن/bo bijardin: کتپ:[ بۆ+ بژاردن] تۆڵەکردنەوەی زیان و لەناوچووی کەسێ کەوتبێت
:: ئەسپەکە شامدار لەژێر کوێخا تۆفیقدا سەکەت بوو، بۆی بژارد.
پێبژاردن/pê bijardin: کتپ:[ ماف][ پێ+ بژاردن] پێ دانان، تۆڵەی زیان کۆسپ خۆلەکەسێک داوە ئەستاندەن. [ ئینگـ : ]
:: تۆڵەی زیان کۆسپ خۆ لەکەسێک داوە ئەستاندەن.
:: نەریمان قەڵەمەکەی فەرهادی وونکردبوو، پێی بژارد.
پێبژاردنەوە/pêbijardinewe: ن:[ ماف] [ ئینگـ : ] دانەوەی قورەبووکردن. [ ع : دفع التعویضات]
هەڵبژاردە/heľbijarde: ن:[ ماف][ هەڵ+ بژار+ دە] هەڵبژاردە گرینگترە لە بژاردە. [ ع : منتخب ]
:: هەڵبژاردەی هەولێر و هەڵبژاردەی زەورا لە تۆپی پێ، لە ململانەیەكی هەڤاڵینیدا.
هەڵبژاردن/heľbijardin: کتن:[ ماف] [ هەڵ+ بژاردن] ئهڵوژانن _ ئهڵوژاندن( كهـ) : ویستن.[ ئینگـ : Make your choice
.
.
____________
بژار ² /bijar: ن: دۆزین، خوراندن.
بژارە/bijare: نتـ:1) دۆزیین، خوراندن، بژاردە _ هەڵبژاردە. 2) ڕاستە و پاستەکردنی ڕایەڵ کە جۆلا دەیکات. 3) خەیاڵاتی خەوزڕاو. 4) خەون لێکدانەوە.
بژارەکردن/bijarekirdin: کتپ: هەڵبژاردن. ژماردن، خەوزڕان و خەیال کردن لەبەر مەراقێک.
:: ئیمشەو تابەیانی هەر بژارەم کردووە.
بژارەکراو/bijarekiraw: ئان: جیاواز، جوێ کراو، دەست چن، هەڵبژێردراو، دەست نیشان کراو.
.
.
____________
بژار ³/Bijar: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.
.
.
.
.