سورێژە/surêje: ن:[ نخ][ هـ] سۆرك _ سۆركە _ سۆریكە( سوورێكە)، سوورلە_ سوورلێ، سوورێنجە _  سووڕێنچك، هەشینۆك : نەخۆشییەکە تایبەت بە منداڵان، لەڕێگای ڤایرۆسەوە بڵاودەبێتەوە، تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت و لەڕێگەی هەناسەوە بۆ كەسێكی تر دەگوازرێتەوە.( بەركەوتنی شلەی دەم و لووتی كەسی تووشبوو بە كەسێكی ئاسایی). 90% ی ئەو كەسانەی لەگەڵ كەسی تووشبوودا دەژین تووش دەبن. ئەگەر نەكوترابن یان پێشتر تووش نەبووبێتن. كەسی تووشبوو 2 – 4 ڕۆژ بەر لە دەركەوتنی پەڵە سورەكان و  2 – 5 ڕۆژ دوای نەمانیان نەخۆشییەكە دەگوازێتەوە.

سورێژە کوتان/surêje kutan: نتـ:[ سورێژە+ کوتان] پێکوتەی دژی سورێژە.{ لەشێوەی دەرزی دایە} [ ئینگـ : Virivac، measles = Rubeola].

سورێژەی ئەڵمانی کوتان/surêjey eľmanî kutan: نتـ:[ سورێژە+ ی+ ئەڵمانی+ کوتان] پێکوتەی دژی سورێژەی ئەڵمانی. [ ئینگـ : german measles=Rubella].

.

.

.

.

.