پشتێن/piştên: ن:[ پشت+ ئێن]

1 . پشتوێن، شونک، تەگەبەند، ناڤلیل.

2 . زۆن.[ ئینگـ : zone]

پشتێنكردنەوە/piştên kirdinewe: كتن: پشوودان، حەوانەوە.  

پشتێن گەرم/piştên germ: ئانتـ: چالاک، بەتوانا، دڵنیا.   

پشتێن گەرمی/piştên germî: نچ: چالاكی، بەتوانای، دڵنیایی.

پشتێنی بێ نوێژی/piştênî bê nwêjî: نتـ: پەرۆی بێ نوێژی، سانتی.

پشتێنی رزگاربوون/piştênî řizgarbûn: نتـ:

1 . لە ئۆتۆمۆبیل دا، ئەو پشتێنەیە كە لەلای ملەوە شۆردەكرێتە خوارە بۆ لای كەمەر پێوەكرێت بۆ پارستنی مرۆڤ لە ڕووداو.

2 . لە فڕوكە بەدەوری كەمەر دا دەبەستڕێت.

.

.

.

.