پشتوێن/piştwên: ن:[ پشت+ وێن] كەمەربەند.

 تێبینی 
 لە ئایینی زەردەشتی دا منداڵ راستەوخۆ نابێت بە زەردەشتی بەڵكو لە پانزەساڵیدا بە ئاهەنگی نەوزەدبوونی{ ئەیۆیانگەهەنە} كە ئارمانجی ئەم كارە لە گێتی مینوئی بۆ گەنجی بەهدینی یە. ئەم پشتوێنەش لە 72 تاڵ پەشمی مەری سپی ڕێستراوە، مەبەستیش لە 72 نیشانەی 72 هاتی یەزنەیە( گرنگترین بەشی ئاڤێستایە)، 12 نیشانەی دوانزە مانگی ساڵە و 6 یش نیشانەی شەش ئەمەشەسپێنتەی نەمرانن.

 ئەم چەپکە ڕێستراوە سێ كەرەت بە دەورەی كەمەردا لوول دەدرێت بە نیشانەی( بێرچاک، گووفتاری چاک، رەفتاری چاک) كە لە هەر دەورێكدا بە گەو( گرێ)ێک بەستراوە. نەوزەد.

پشتوێن لێ بەستن/piştwên lê bestin: كتن:[ پشتوێن+ لێ + بەستن] تەیاربوون، خۆ ئامادەكردن، ئامادەباشی.

پشتوێنەی حەوز/piştwêney ĥewiz: نتـ:[ تۆێ][ پشت+ وێنەی+ حەوز] لە دوو نیوەی هاویەک پێک دێت. هەر نیوەیەكیش سێ ئێسكی پێكەوە لكاۆن( كڵۆت و سمت و مسڵدانە). كڵۆت لە دواوە بە بڕبڕەی پشتەوە نووساوە، ( لەناوچەی بڕبڕەكانی سێ بەندە و كلێنچەدا )، لە شوێنی بەیەک گەیشتنی ئەم سێ ئێسكە بۆ شاییەک پێک دێنێت لە هەرڵایەكدا، كە بەشەگۆیی یەكەی سەری ئێسكی ڕانی تێدا جومگاوە پێی دەڵێن( قوڵكەی بۆشایی). كونێكیش لەنێوان ئێسكی سمت و مسڵداندا هەیە پێی دەڵێن( داخراوە) كون لە كاتی ژیاندا بە پەردەیەكی بەهێز داپۆشراوە و هەندێک موولوولەی خوێن و دەماری پێدا دەڕوات و تا پەلی خوارەوە( قاچ) دەكشێن.

پشتوێنەی شان/piştwêney şan: نتـ:[ تۆێ] لە هەر دووڵای لەشەوە لە دوو ئێسک پێک دێن كە دەفەی شان و ئێسكی جەڵەمە و دەفەی شان و ئێسكێكی سێ گۆشەی تەختە.  ڕووی دواوەی پاچەیەكی درێژی لێوە بەرز دەبێتەوە بەڵام ڕووی پێشەوە نەرم و كەمێک قۆقزە. دەفەكە دەكەوێتە دیوی پشت لە لەشدا لە دەرەوەی پەراسووەكان و ماسوولكەكانی شانی پێوەبەندە، دەفەش بە ئاسانی لە ژوور پەراسووەكانەوە بەسەر پشتدا دەخزێت.

.

.

.

.