دهستوور/destûr: ن:[ ماف][ پەهلەوی: dastwar: دەستوار] یاسا، دەسوور( هـ): شێوازێکە یان ڕێنمایییەکە بۆ بەڕێوەبردن. زۆرجار بەڵگەیەکی نوسراوە کە ئەو یاسا و بنەماکانی بنەرەتیانە دەسەپێنێت کە ریکخراوێک بەرێوەدەبەن. لە حاڵەتی دەوڵەتانیش ئەم دەستە واژەیە ئاماژە بۆ دەستوری نیشتیمانی دەکات، کە پرەنسیپە ڕامیارییە بنەڕەتییەکانی وڵات دەستنیشان دەکات و، ئەرک و دەسەڵاتەکانی حکومەت دیار دەکات. زۆربەی دەستورە نیشتیمانیەکان ھەروەھا ژمارەیەک ماف بۆ ھاوڵاتیان مسۆگەر دەکات. لە ڕووی مێژوەوە و بەر لە ھاتنە کایەوەی دەستوورە نیشتیمانییە مۆدێرنەکان، ئەوە دەکرا دەستەواژەی( دەستوور) بەھەموو یاسایەکی گرنگ بگوترێت. دەستوور لە جۆرەھا ڕێکحراودا ھەیە. بەڵام بەشێوەیەکی چرش لەحکومەتدا و لەسەرئاستی سوپەرنیشتیمانی( بۆنمونە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ) ونیشتیمانی(دەستووری فەرەنسا) و ئاستی نیمچە نیشتیمانە/ھەرێمی( بۆنمونە دەستوری ویلایەتی مێریلاند)هەن. جۆرەھا گروپی ڕامیاری دەستووریان ھەیە، وەک پارتە ڕامیارییەکان و گروپەکانی فشارھێنان و لەوانە سەندیکاکانە کرێکاران. ھەروەھا دەکرێت گروپ قەوارەی نا ڕامیاری وەک کۆمپانیا و رێکخراوە خۆبۆخشەکان دەستووریان ھەبێت.
1 . شێواز، وودم، پایدۆستی، خوڵک، ڕێ نیشاندان، پەیمان.[ ئینگـ : charter]
2 . ئشکێڵ، ئەمر، حوکم، دەستوور، عەمر، فرمان، فەرک _ فەرکان، فەرمان، فەروار، هەرمان.
3 . ئاکار، ئايين، ئەخلاق، ئەدا، ئەڵسوبنيش، بانەک، پڕەنگ، پيشه ، پێودان، تۆره، تووز، تووزم، تووک، تەبيات، تەحر، تەرزه، جر، جوانوێری، جۆر، جوور، خدوو، خده، خۆ، خوو، خووگرتن، خەيم، داب، دابوعادەت، دامودەستوور، دەست لڤۆک، دەسوور، ڕست، ڕستک، ڕسک، ڕەفتار، رەڤشت، ڕەوتار، ڕەوش، ڕەوشت، ڕەويەت، ڕێ، ڕێباز، ڕێچکه، ڕێگا، ڕێوشوێن، شوو، شووف، شێواز، شێوه، عاتەت گرتەی، عادەت، عايەت، عەمەل، ڤەوينی، قام، قەوات، کردار، کردەوه ، کرشە، کێرسم، گەدە، لۆر، مۆنه، مەجاز، ميجاز، نول، نۆل، نوول، نەريت، هووک، هەرمێز ، هەستان ودانيشتن، هەڵسوکەوت، هێم، ياسا.
دهستووردان/destûr: کتپ: فەرماندان بە کارێک.
دهستووردای/destûr: ن:[ کباک] دەستوور دراو.
دهستوورکار/destûr: نتـ:[ ماف] بەرنامەی کار، ڕێسای کار، ڕێکار، ڕێکارنامه، ڕێنوێنيی ئەنجامدانی کار، نووسراوەی ڕێنوێنی بۆ چۆنيەت و شێوەی کردنی کارێک، فەرماننامه.
دهستوورنامە/destûr: نتـ:[ ماف] یاسانامە، ووردنامە.
.
.
______________
دهستوور/destûr: ن:[ کباک] ئازین، بنە، بنەگە، داڵنگ، دەهکەر، بنگەهین : باوی کۆمەڵایەتی.
.
.
______________
دهستوور/destûr: ن:[ زمان] بنگەهين، دەستووری زمان، ڕاستەک، ڕێزمان، ڕێنيشان،
دهستووری/destûrî: نج:[ دەستوور+ ی]
.
.
______________
دهستوور/destûr: ن:[ کەرەستە] ئیماله، حوقنه، شاف : کەفاوی سابوونی و چشتی دژی گرفت( قەبزی).[ ئینگـ: clyster]
دهستوورکردن/destûr: کتپ: حوقنه کەرڎەی( هـ)، حوقنەکردن
: سابوونا لە ناو کۆمی گرفتدار کردن.
: ڕایی کردن گرفتی نەخۆش بەهۆی دەستوورەو ە.
.
.
______________
دهستوور/destûr: ن:[ کەرەستە]
1 . داری پشت دەرگا بۆنه کرانەوەی
2 . داری هاوسەنگی ڕاگری گەميه
.
.
.
.