پرژ¹/pirj: ن:
1 – بڵاو، پەرژ، پەرێشان، پرش، پژ.
2 – تەرزی سەوزایی وەک، ڕیشاڵ : میوە، ڵاوڵاو، ترۆزی.
{
جە پرژەی شەونم نە تۆپ پەردەوە
نەرگس مەس مەس چەم وڵاو كەردەوە
}{مەولەوی}.
پرژان/pirjan: كتن: بڵاوبوونی شتی وورد، بەزەوی وەربوونی ئاو یان تۆو.
:: ئاو مەپرژێنە
:: تۆو بپرژێنە
پرژاندن/pirjandin: كتپ: بەخشاندن، پرشپرش کردن، ڕژاندن، ڕشاندن : بڵاوكردنەوەی شتی وورد.
پرژاندن/pirjandin: كتپ: بڵاوكردنەوە، پەرتكردن، وەشاندن : بەباكردن، شەن كردن.
پرژە/pirje: نتـ:[ پرژ+ ئە]
1 – چیلكە وچەوێڵ.
2 – بەمووەكانی گولەگەنمیش دەگووترێت.
3 – [ تۆژ] بەعەرەبی( رژاژ).
پرژۆڵ/pirjoľ: ئانتـ:[ پرژ+ ئۆڵ] پڕژ، پژ.
پرژوپاڵ/pirj: نتـ:[ پرژ+ و+ پاڵ] پژاڵ.
پرژێنەر/pirjěner: نفا:[ پرژ+ ێنەر _ هێنەر(هێنان)] بەهۆی ئەوەوە بڵاودەكرێتەوە.
.
.
______________
پرژ²/pirj: ن:[ جێۆ] ئابشار، ئاڤرێژ، ئاوهەڵدێر، ئاوشار، ئێور، بافل، تاف _ تافگە _ تاڤ _ تاڤگە _ تاوگە، ڕێژگە، سۆڵاڤ، سوول _ سووڵاڤ، سیپەل، شۆراوە، شۆش، شیب، كەڵبەز( قەڵبەز ) _ كەلوەز (قەڵوەزە) : ئەو شوێنەیە كە ئاوی چەم و ڕووباران، لەبەرزی ڕا دەڕژێت و بەخوردەێتەخوارەوە، هەڵدێرانی ئاو لە شوێنێكی بەرزەوە دەڕژێتە خوارەوەو دیمەنێكی جوانی هەیە.
.
.
.
.