تووت/tût: ئان:[ كباك، زا] تورگ.

تووتە/tûte: نتـ:[ تووت+ ئە]

1 – [ گیان][ هـ][ بڕ : تورگ] سەگ.

2 – [ دەنگ] بۆ دەنگدان و دەركردنی سەگان بەكاردەهێندرێت.

.

تووتەكۆڵە/tûtekoľe: نتـ:[ هـ] تووتكەسەگ، گوجیلەسەگ، بەچكەسەگ، تووتەكوڵە، توڵەسەگ.

تووتەڵە/tûte: نتـ: تووتک.

تووتک/tûtik: نتـ:[ تووت+ ک] بۆجی، بووجی، پسانک، تووتەڵە، توولە، جەورک، جێورک، دهێلک، فێنک _ فینک، کرتەکووتە، کوتک، کوتکە، کوتتڵک، کوتەڵە، کوچی، کودی، کودیک، کودیلە، کسۆک، کورسوک، گجۆک، گوجووک، گوجک، گوجولە، گوجی، گوجیلە.

: بێچووی سەگ، بێچووی کوچک( گوچک : بێچووی تازەزاوی سەگ)

: فەرخەگورگ،: بێچووە گورگ

تووتكە/tûtike: نتـ:[ تووت+ ک+ ئە]

1 – تووتكەسەگ، گوجیلەسەگ، تووتكەسەگ، بێچووەسەگ، گووجیلەسەگ، گجووڵە( هـ)، تووتەكۆڵە( شا)، تووتیلە( كباک)، بەچكەسەگ، تووتی.

2 – كرمێكە هەر گیانلەبەرێكی هاربووبێت دایدەنێت، واتا كە سەگی هارگرتبێتی لە پڕش ماوەیەكی دایدەنێت.

تووتیلە/tûtîle: نتـ:[ شا][ تووت + یلە] تووتكەسەگ.

.

.

.

.