توولە/tûle: ئان:[ زیند] مارمزوك: بێچووی مار

توولەمار/tûle: ئانتـ مارتوولە.

توولەمار/tǔlemar: نتـ:[ زیند][ توولە+ مار][ مكـ] تیرەمار، ئەسپەمار : مارێكی گچكە و باریكە.

:: توولەمار، توولەی ڕەشمار.

2 – [ خۆ] توڵە : بێچووی سەگ، تووتك، توڵە.

3 – جۆرە سەگێكی چووكی راو، تووڵە، قەندی.

.

.

__________________________

توولە/tûle: ئانتـ:[ تووڵ( ع : طول : درێژ+ ئە] درێژە.

توولەڕێ/tǔleřě: نتـ:[ توول+ ئە+ ڕێ] ڕێچكە : ڕێگای باریك و درێژی چۆڵایی.

{

توولەڕێی باریك، تووناوتوون پشكن
ڕێبوار ئەخاتە ئەندێشەی بێبن

ناو رێگا تەق تەق، لاڕێ بەردی زل
كە هێشتا گەردوون پێی نەداوە تل
گاە سەرەو ژوورە، گا سەرەو خوارە
تاڵی و شیرینی دنیای ڕێبوارە.

}{ گۆران}

.

.

____________________________

توولە/tûle: ئانتـ: مێوی تازەگەییو.

توولەڕێواس/tǔleřěwas: نتـ:[ ڕوو][ توول+ ئە+ ڕێواس] ڕێواس شلك و ناسك كە تازە سەری دەر‌هێنابێت.

{

توولە ڕێواسی سەری هەڵدا دڕی پەردەی حەیا

ناسك و تورت و سپی و وەك قۆڵی یاری نازەنین

}{ هێدی. ل . 175}.

توولەزەر/tǔlezer: ن:[ ڕوو][ كباك] توولەزەڕە.

توولەزەڕە/tǔlezeře: نتـ:[ ڕوو]

1 – مریسۆك، مژمژۆك : گیایەكی خۆڕسكی دوو یا سێ ساڵەیە. بەكورك داپۆشراوە و نیو هەتا گەز و نیوێك هەڵدەدات. گوڵەكانی هێشوو

یی سپی و سوور و ئەرخەوانیی و پەڵەی قاوەیی لەسەرە، بەرەكەی گرمۆڵەیە ودەنكی چووكی وردی زۆری تێدایە. لە گەڵاكەی بۆ دەرمان كەڵك وەردەگرن.[ Bot : Digitalts Purpurea]( ع : زهرە الكشتبان، فار: انگشتانە) .

2- گیایەكی خۆڕسكە، گەز هەتا گەز ونێوێك هەڵ دەدات، ڕیشەكەی ئەستوور و گووشتنەوەك ڕیشەی گیائادەمە دەچێت، گوڵەكانی قاوەیی ئاماڵ مۆرن، بەرەكەی گەورەیە و بەقەرا گێلاسێك دەبێت كە ڕەنگی سوور یا ڕەش هەڵدەگەڕێت، لە گەلا، بەر و ڕیشەكەی بۆ دەرمان كەڵكی لێوەردەگرن.[ Bot : Atropa belladonna]( ع : ست الحسن، فار: مهرگیاە).

توولەمێو/tûle: ئانتـ: مێوی تازەگەییو.

:: لە تەلانی ماویلیان و ناو تاوێر و غەرەی بە خڕە بەردان و توولەمێو و هێشووە ترێی ڕەشمیری کە تۆزە سروشتیەکە( زاخ) ڕەنگی کاڵ دەکردەوە. { موسلیح ماویلی}

توولەنەمام/tǔlenemam: نتـ:[ توول+ئە+نەمام]1- ڕیشەداری باریك و شلك و ناسك. 2-[ مجـ] كچی شووش و باریك، بەژە و باڵا شووش.

.

.

.

.

.