فریو/firîw: ئان: بڵحات، تاو، تەفرە، چاغ و بەنگ، حیلە ، خاپ، خشتە، دەستخەڕۆ، فەرەج( کباک)، فریب، فێڵ، گزی، لەپۆکێ، لێپ.
:: كچێكی گەنج پیاوێكی بەتەمەن فریو دەدات .
فریوان/firîwan: نتـ:[ فریو+ ئان] فریوخواردن، هەڵفریوان.
فریوباز/firîwbaz: ئان: بەزاچ( کە)، تەفرەدەر، خاپۆ _ خاپۆک _ خاپینۆک( کباک)، دەستشكێن، زانەخرۆ، سەمەندەكرۆژ، فێڵباز، قۆڵشکێن، لەخشتەبەر.
فریوبازی/firîwbazî: نچ: تەفرەدەری.
فریوبەر/firîwber: ئانفا: فریودەر.
فریوخۆر/firîwxor: ئانفا:[ فریو+ خۆر( خواردن)] تەفرەخواردوو.
فریوخۆری/firîwxorî: نچ: هەڵخەڵەتان.
فریوخواردن/firîwxiwardin: کتن:[ فریو+ خواردن] چاخ وبەنگ خارن، خاپان _ خاپیان، خەڵەتان، دەستبڕان، قۆڵشکان، لاس خواردن.
فریوخواردوو/firîwxiwardû: ئانفا:[ فریو+ خواردوو( خورادن)] دەستەخڕۆبوو، خەڵەتاو، فریبخوواردوو، هەخەڵەتاو
فریودان/firîwdan: کتپ:[ فریو+ دان] تاودان، تەفرەدان، چاوبەستن، خاپاندن، خەڵەتاندن، دەستخەڕۆکردن، زەباندن، فریبدان، قۆڵشکاندن، لەپاندن، لەخشتەبردن، هەڵخەڵەتاندن.[ ئینگـ: Delusion]
:: مەلا بەفریودان سێ ژنی هێناوە.
فریودەر/firîwder: ئانفا: بەزاج، تەفرەدەر، خەپۆ، خەڵەتێن، زەوتەك، سەمەندەکوژ، فریوباز _ فریوبەر، فێڵباز، لەبۆك، هەڵخەڵەتێن، هەڵفریوێن.
فریودران/firîwdiran: کتپ:
فریودراو/firîwdiraw: ئانفا: تەفرەدراو، خاپاندی _ خەڵەتاو، لەخشتەبراو، هەڵخەڵەتاو.
فریویاگ/firîwyag: ئانتـ:[ فریو+ یاگ] هەڵخەڵەتاو.
فریویان/firîwyan: ئانتـ:[ فریو+ یان] هەڵخەڵەتاو.
هەڵفریواندن/heľfirîwandin: نتـ:[ هەڵفریواندن] خەڵەتاندن، دەستخەڕۆکردن، تەفرەدان، لاسدان، قۆڵ شکاندن.
هەڵفریوێن/heľfirîwên: ئانفا: فریودەر.
.
.
.
.