تەنیاگ/tenyag: ئانفا:[ ئەردە] چنراو، هۆنراو.

تەنیان/tenyan: كتن: تەنین، چنران، تنران، تەنران.

تەنین/tenîn: كتن:[ هیك: تەن. ئاڤیسـ : Nat : تەن، پهـ ‌: تەنییتەن، تات: ڤێتەن، فار: تندین]

1 – تەنیەی( هـ)، تەنین ( چەنین _ چنین)، ڕاچاندن، تێكهەڵكێشان بۆ( بەڕە، مافوور، كوتاڵ، تۆڕ وشتی تر یش) : چنینی ڕایەخ و تەون بە دەزگا، تەون كردن.

2 – بافین، پەرەئەستان، زۆربوون، گەشەسەندن، پەرەئەستاندن، تەشەنەكردن.

3 – سازكردنی تەنۆكە لە لایەن جاڵجاڵۆكەوە.

4 – دەورەگرتن، گەمارۆدان.

{

خەیابان و شەقام و ڕێگەیان گرت

هەموو جێیان تەنی، گشت جێگەیان گرت

}{هێمن}.

تەنینەوە/tenînewe: كتن:[ تەنین+ ئەوە]

1 – پەرەساندن( بابا) _ پەرەئەستاندن، تەشەنەكردن، زۆربوون، پەرەساندن، پەرەگرتن، بڵاوبوونەوە، بەڵاڤبوون.

:: دەنگ و باسی شەڕ هەموو شار و دێهاتی تەنیوەتەوە.

2 – هۆنینەوە، لەسەرڕاتەنین.

.

.

.

.