چەقۆ ¹ /çeqo: ن:[ هـ][ کەرەستە] بەنبڕ، چاخووە( كباک) چێر، چەقوو( کباک)، كارد( تیغ)، کێرد: ئامرازێکە ڕۆژانە بەکاردەهێندێت لەناو ناندێن(متبەخ: مطبخ) دا بۆبڕێن و ووردکردنی گۆشت، سەوزە، میوە و نان. هەروەها سەری ئاژەڵانشی پێ دەبڕدرێت. هەروەها لەبواری سەربازی و شەرکردندا وەک کەرەستەی شەریش بەکاردهێندیت لەجەنگدا. چەقۆ لەدووبەشی سەرەکی پێک دێت. دەسک و خودی چەقۆ. چەقۆ لە کانزا دروست دەکرێت. بۆ دەسکی چەقۆ دەتواندرێت سوود لە دار، کانزا، پلاستیک و شووشە وەربگیرێت. خودی چەقۆکەش بە گوێرەی ئەندازەی جۆری چەقۆ دروست دەکرێت و چۆن بەباشترین شێوە سوودبەخش بێت بۆ ئەنجامدانی کارەکەی.[ ئینگـ: knife]
چەقۆساز/çeqosaz: نفا:[ چەقۆ+ ساز( سازان)] كیركچی.
چەقۆگەر/çeqoger: نفا:[ چەقۆ+ گەر] كەسێكە چەقۆی دروستدەكات.
:: وەستا یونس 54 ساڵە چەقۆ دروستدەكات.
چەقوو/çeqû: ن:[ کباک] چەقۆ.
هەندێک لە جۆرەکانی چەقۆ |
چەقۆی دیمەشقی/çeqoy Dîmeşqî: نتـ:[ چەقۆ+ ی+ دیمەشقی]
چەقۆی ژاپۆنی/çeqoy Japonî: نتـ:[ چەقۆ+ ی+ ] چەقۆی سانتۆکو: santoku : چەقۆی سەوزەی درشت ووردکردن، دەمی چەقۆکە زۆر تیژە.[ ئینگـ: santoku knife]
چەقۆی سەربازی سویسری/çeqoy serbazî Swîsrî: نتـ:[ چەقۆ+ ی+ سویسری].[ ئینگـ: swiss army knife]
چەقۆی گەورە/çeqoy gewre: نتـ:[ چەقۆ+ ی+ گەورە] بغدە(كهـ)، سیكارد.
چەقۆی نان/çeqoy nan: نتـ:[ چەقۆ+ ی+ نان] چەقۆی نان ووردکردن، دەمی ئەم چەقۆیە شێوەکەی ڕاستە گرنج گرنجی درشتە بۆ ئەوەی بە ڕێکی بیبڕێت.
چەقۆی هەنجنین/çeqoy hencinîn: نتـ:[ چەقۆ+ ی+ هەنجنین] چەقۆی ووردکردن.
بەچەقۆ/beçeqo: ئانتـ:[ بە+ چەقۆ] بەکێرد.
بەچەقۆ ووردکردن/beçeqo ûrdkirdin: کتپ: بەکێردهوویرکرن.
.
.
___________
چەقۆ ² /çeqo: ئاکتـ:[ هـ][ چەق+ ۆ] بەڕقا، بەقینا.{ وشەنامە، ل، 360}.
کۆتەی چەقۆ/kotey çeqo: کتن:[ هـ][ کۆتەی+ چەقۆ] بەقینداکەوتن، بەتقاکەوتن، بەقیناکەوتن.{ وشەنامە، ل، 758}
.
.
.
.