گورگ/gurg: ن:[ ئاژ] ڤەرڤ، گور _ گورگوری، وەرگ. نزیکەی 10 بۆ 15 ساڵێک دەژێت.[ لا: Canis lupus][ ئینگـ: wolf].{ کەمالنامە، ل، 757}.    

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ڤیهركە akrhvg

[ دەنگ]  دەلوورێنێت : لووراندن.  

:: لورەی گورگ.

:: لەگەڵ گورگ گۆشت دەخوات و لەگەڵ مەرێش شین دەکات.

:: گورگ وەک مرۆڤ هەست و سۆزی هەیە

پۆڵینکردنی زانستی 
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان توخم  جۆر
kingdom phylum class order family Genus Species
Animalia Chordata Mammalia Carnivora  Canidae Canis C. lupus
جیهانی زیندەوەر پەتکدارەکان شیردەرەکان گۆشتخۆرەکان سەگ ئاساکان سەگەکان گورگ

 

گورگ ئاوڕ/gurg awř: ن: ئاوڕدانەوە بۆ دواوە وەکو گورگ. لە کاتی هەڵاتن ئاووردانەوە. 

گورگە خەو/gurge xew: ئانتـ: خەوی سووک.

گورگە زی/gurge zî: نتـ: جۆرە بارانێکە لە هەتاوییدا ببارێت. 

گورگە لۆقە/gurge loqe: نتـ: گوورلۆق، بەئێرخە غاردان، بۆ مرۆ پێڕۆیانە.

گورگ نەخۆرە/gurg nexore: نتـ: پارچەیەکە لە وورگی ئاژەڵ هێندە لۆچدار و پیسە، گۆیا گورگیش نایخوات. حەوتلۆ ( هـ).    

گورگانخوارد/gurgan xward: نتـ:[ کە]  ئەو نێچیرەی کە گورگ لێی خورادبێت.{ گیو، ل، 821}

گورگ و مێش/gurg û mêş: نتـ: سەر لە بەیانی ڕاست، سەر لەبانی ناڕاست. بێچووی دوو ڕەگە. 

ژوانە گورگ/jiwane gurg: نتـ:

گەلە گورگ/gele gurg: نتـ:

گورگانە شەوێ/gurgane şewê: نتـ:[ مۆسیقا][ کە] گۆرانی لای لایە دایکە بۆ نواندنی منداڵ.  

.

.

.

.