مل ¹ /mil: ن:[ توێ]
1 – ئەستۆ، تیەر، گەردن _ گەردەن.[ ئینگـ : Neck].[ لا:Cervix ]
2 – [ باد] شان.
مل ئەستوور/mil estûr: نتـ: خینگە، گنێخە، گێپەڕە.
:: لەمل من : لە ئەستۆی من.
ملان خولی/milan xulî: نچ:[ ملان+ خولی( خول+ ی)] مالخوولیا، خاوەند خوولیا، خەمخۆر، خەمخوار، سەوداسەر، گراو، دڵدار.
مل پان/mil pan: نتـ:[ ئد][ مل+ پان] بێن فرە، پشوو درێژ.
ملکەچ/milkeç: ئانتـ:[ ئد][ مل+ کەچ]
ملکەچ بوون/milkeç bûn: کتن:[ ئد][ ملکەچ+ بوون]
ملکەچ بوون بۆ بڕیارەکان/milkeçbûn bo biřyarekan: کتن:[ ئاب].[ ئینگـ : abide by regulations]{ شەهاب، ل، 1}
ملکەچێتی/milkeçêtî: نچ:[ ئد][ ملکەچ+ ئێتی]
ملکەچی/milkeçî: نچ:[ ئد][ ملكەچ+ ئی]
ملکەچی کردن/milkeçî kirdin: کتپ:[ ملكەچی+ کردن] پەیڕەوی کردن.[ ئینگـ : abide]
ملخۆر/milxor: ئانتـ:[ ئد][ مل+ خۆر]
ملخوار/milxiwar: ئانتـ:[ ئد][ مل+ خوار]
ملدان/mildan: کتن:[ ئد][ مل+ دان] خۆبەدەستەوەدان، تەسلیم بوون.
مللەبەرملنان/millebermilnan: کتپ:[ مل+ لەبەر+ مل+ نان] بەربەرەکانی کردن، زۆرەوانی گرتن، پێگەزتن.
ملڵێنان/millênan: کتن:[ ئد][ مل+ لێنان] دەست بەئیش کردن.
مللەبەرنان/millebernan: کتن:[ مل+ لەبەرنان] دەست پێکردن.
ملبەکوین/milbekwîn: نتـ:[ مکـ][ مل+ بە+ کوین] .
مل نەدان/milnedan: کتن:[ ئد][ مل+ نە+ دان] یاخی بوون.
ملوانكە/milwanke: نتـ:[ توێ][ مل+ وانکە( وانک+ ئە)] بەرموور، پەڕەملە، خەناوک، گەردانە، ملوێنک.
ملوێنک/milwênik: نتـ: بەرموور، پەڕەملە، خەناوک، گەردانە، ملوێنک.
ملی/milî: نچ:[ توێ] گەردنی : ئەوەی پەیوەندی بە ملەوە هەبێت.[ ئینگـ، لا : cervical]{ پەزیشکی، ل، 78}.
مل ئێشە/mil êşe: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ، لا : cervico daynia]
ملی بنباخەڵی/milî binbaxeľî: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ، لا : cervico axillary]
ملی پشتی/mil piştî: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ، لا : cervico dorsal]
ملی ڕاستکردنەوە/milî řastkirdinewe: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ، لا : cervico plasty]
هەندێک لە جۆرەکانی مل |
ملی ڕەحم/milî řeĥim: نتـ:[ توێ] ملی منداڵدان.[ لا: cervix uteri]
ملی ڕوویی/milî řûyî: نتـ:[ توێ][ لا: cervix facial]
ملی زمانی/milî zimanî: نتـ:[ توێ][ لا: cervico lingual]
ملی سنگی/milî singî: نتـ:[ توێ][ لا: cervico thoracic]
ملی شانی/milî şanî: نتـ:[ توێ][ لا: cervico scapular]
ملی لێوی/milî lêwî: نتـ:[ توێ][ لا: cervico labial]
ملی قۆڵی/milî qoľî: نتـ:[ توێ][لا: cervico brachial]
ملی میزڵدانی/milî mîziľdanî: نتـ:[ توێ][ لا: cervico vesical]
پشتمل/pişt mil: نتـ:[ توێ][ پشت+ مل] پاتك. [ ئینگـ : Nape]
شێرپەنجەی ملی منداڵدان/şêrpencey milî mindaľdan: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ مل+ ی+ منداڵدان] باوترین ئەو جۆرە شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن.[ ئینگـ :Cancer of the cervix (Cervix Cancer / Neoplasm malignant cervicis uteri)].
هەوکردنی ماسوولکەی مل/hewkirdinî masûlkey mil: نتـ:[ توێ][ هەوکردنی+ ماسوولکەی+ مل][ ئینگـ: trachelomyitis]{ پەزیشکی، ل، 381}
هەوکردنی ملی میزڵدانی/hewkirdinî milî mîziľdanî: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ، لا : cervicitis]
.
.
________________________
مل 2/mil: ن:[ جێۆ][ کباک] گرد، تەپە.
ملە/mile: نتـ:
1 – ملەی ئاش.
2 – ملەی کێو، بستو.
.
.
___________________
مل ³ /mil: ن: پیل، هێل ئالی.
.
.
.
.