منداڵدان/mindaľdan: ن:[ توێ][ منداڵ+ دان]

1 – ئا‌ڤلدانگ، بز، پاور، پزدان، پڕزانک، پزڵی، پزو، تۆلدان، چارۆکە، ڕەحم، زامار، زاماڵ، زێدان، زایەدان، ڤاگینا، کاردانک، گللک، هاوباز، هەلپەز، هەماز : ئەندامێکی سیستمی زاوزێی ڕەگەزی مێیینەی گواندارانە، کە تۆلی تێدا دەگۆرێت . منداڵدان لە هەرمێیەکی سەرەوخوار دەچێت کە لە ناوەڕاستی ناوچەی لەگەن لە نێوان میزەڵدان و ڕێکتۆمدا جێی گرتووە. منداڵدان لە تەنە و ملێک پێک دێ کەزێ لە ناوەوە دەچێتەوە سەری. دیوارەکانی منداڵدان ئەستوور و ماسوولکە ییە، لەڕاستیدا ئەم ماسوولکانە، بەهێزترین ماسوولکەی لەشی ژنە، کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی منداڵ( تۆل). کاتێ ژنێ سکی پڕ نییە، مناڵدانی نزیک 5.7 سم درێژ و 5 سم پانە و کێشی نزیک 35 گرەمە. بەڵام لە دووگیانیدا ئەم قەبارە و کێشە تا ڕادەیەکی زۆر زیاد دەکات.[ ئینگـ: Womb, Uteras].

2 – پاشگر و پیشگرێکە لە زمانی کوردی وەک زمانی زانستی یان لاتینی بۆ زۆر دەستەواژە و زاراوەی زانستی.[ لا: hystero]

منداڵدان ئێشە/şemindaľdan ê: نتـ:[ نخ][ منداڵدان + ئێش+ ئە][ لا: hysterodynia]. 

منداڵدان بڕین/mindaľdan biřîn: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + بڕین][ لا: hysterectomy ]. 

منداڵدان بین/mindaľdanbîn: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + بین( بینین)] دووربینی منداڵدان[ لا: hysteroscope]. 

منداڵدان پێو/mindaľdan pêw: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + پێو][ لا: hysterometer]. 

منداڵدان پێوان/mindaľdan: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + پێوان][ لا: hesterometry].

منداڵدان دروونەوە/mindaľdan dirûnewe: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + دروونەوە] منداڵدان دوورینەوە.[ لا: hysterorrhaphy]. 

منداڵدان دڕین/mindaľdan diřîn: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + دڕین] منداڵدان هەڵدڕین.[ لا: hysterorrhexis]. 

منداڵدانزانی/mindaľdan: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + زانی] زانستی منداڵدان.[ لا: hestrology]..

منداڵدان و گەرادان بڕین/mindaľdan û geradan biřîn: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + و+ گەردان+ بڕین][ لا: hystero – oophorectomy]. 

منداڵدان هەڵدڕین/mindaľdan heľdiřîn: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + هەڵدڕین] [ لا : hysterotomy]. 

بەرگی دەرەوەی منداڵدان/bergî derewey mindaľdan: نتـ:[ توێ][ بەرگی دەرەوەی+ منداڵدان][ ئینگـ: perimetrium].

پەردەی منداڵدان/perdey mindaľdan: نتـ:[ توێ][ پەردەی+ ی+ منداڵدان ][ لا: hysterolith].

تەنی منداڵدان/tenî mindaľdan: نتـ:[ توێ][ تەنیمنداڵدان] بەشی دەرەی منداڵدان.[ لا: corpus uteri].

جووتە منداڵدان/cûte mindaľdan: نتـ:[ توێ] جووتە پزدان.[ گر:didelaphic]{ پەزیشکی، ل، 114}. 

داکەوتنی منداڵدان/dakewtinî mindaľdan: نتـ:[ توێ] لە هەندێ ئافرەتی دووگیاندا ماسوولکە کانی ناوچەی حەوز، کشان و شل بوونەوە بە خۆوە دەبینن. ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی کە نەتوانن به‌ باشى منداڵدان ڕابگرن. له‌و باره‌دا، منداڵدان به‌ره‌و ناوچه‌ى زێ دەڕواتە خواره‌وه‌ و دووگیانەکە خۆى به‌ ئاسانى هه‌ستى پێده‌كات. ده‌شێت ئه‌م دۆخە‌ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ڕووبدات، به‌ڵام زياتر له‌ ژنانى به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ى زياتر له‌ جارێ به‌ سروشتى منداڵيان بووه‌، ڕووده‌دات.

دەوری منداڵدان/dewirî mindaľdan: نتـ:[ توێ][ دەوری+ منداڵدان [ ئینگـ : perihysteric].

دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان/dûgiyanî le derewey mindaľdan: نتـ:[ توێ]

زانستی منداڵدان/zanistî mindaľdan: ن:[ توێ][ زانستی + منداڵدان ] [ لا : hestrology]. 

شلەی نێو منداڵدان/šiley nêw mindaľdan: نتـ:[ توێ][ شلە+ ی+ نێو+ منداڵدان] [ ئینگـ : Amniotic fluid

شێرپەنجەی ملی منداڵدان/rpencey milî mindaľdanşê: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ مل+ ی+ منداڵدان] باوترین ئەو جۆرە شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن.[ ئینگـ :Cancer of the cervix (Cervix Cancer / Neoplasm malignant cervicis uteri)].

شێرپەنجەی منداڵدان/rpencey mindaľdanşê: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ منداڵدان][ ئینگـ : Cancer of the uterus (Endometrial / Neoplasm malignant corporis uteri)]

نەخۆشی منداڵدان/nexoşî mindaľdan: نتـ:[ نەخۆشیمنداڵدان[ لا : hysterophthy]. 

.

.

.

.