پس ¹/pis: ن:[ پەهلەوی : پوسەر، پوس] پس( کباک)].
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پوﺜەر | raqup |
1 – کوڕ، منداڵی نێرینە.
2 – [ توێ] ئاوڵهمه ، پز، تۆل، بەر: ئهم زاراوهیه بۆ ئهو منداڵه به کار دههێندرێت، که هێشتا له زگی دایکیدا بێت واتا لەسەردەمی جووت بوونی تۆماوی نێرینە و هێلکە مێیینە تا دەگاتە کاتی لە دایک بوون، که له ناو پهردهیهک دایه که پڕه له شلاو له ناو منداڵداندا.[ ئینگـ: fetus – faetus, embryo].
{ تێبـ : لە زمانی کوردیی ئێستادا، ئەم ووشە یە بە تەنیایی نەماوە و تەنیا لە هەندێک وشە دا ماوەتەوە. ئاوس، پسانک، پسمام، پزدان و … (جگە لە وشەی پز و پیزە کە بە تەنیا ماون)}{نانەوازادە}.
پساغا/pisaẍa: نتـ:[ پس+ ئاغا] کوری ئەرباب، کوڕە ئاغا.
{هەر کۆنە بەگ و پساغایەکی راستەوە بێ قسە لە قسەی من دا بکا، دەری ناهێنێ}{میرزا.85}.
پسانک/pisanik: نتـ:[پس+ ئانک] بێچوو، تۆڵە.
تێبینی |
لەئاڤێستادا پوﺜرە هەم بە واتای( کوڕ)هاتووە، هەم بەواتای( بێچووی گیاندار)جا چ مێ یا نێر بێت.{ نانەوازادە} |
پسبرا/pisbira:نتـ:[ کباک][ پس+ برا] برازای کوڕ، کوڕی برا.
پسخال/pisxal: نتـ:[ کباک] خاڵۆزا، لالۆزا، کە کوڕ بێت.
پسخالتی/pisxalitî: نتـ:[ کباک][ پس +خالتی] کوڕەپوور، کوڕی پوور لە دایکەوە.
پسدار/pisdar: ئانتـ:[ پس+دار] پزدار، تۆڵدار، ئاووس.
پسدان/pisdan: نتـ:[ پس+ دان]
1- پزدان _ پزدانک.
2-[مجـ] دەفر، مندالدان.
پسکور/piskur: نتـ:[ کباک] پەیوەندی نێوان باپیر دە گەڵ نەوەی نێری لە کوڕەوە. کوڕی کوڕ.
پسمام/pismam: نتـ:[ کباک][ پس+ مام] ئامۆزا، کوڕی مام، پزمام.
پسمامەتی/pismametî: ئاکتـ:[ کباک][ پس+ مام+ ئەتی] کوڕمامێتی، ئامۆزایەتی.
پسمیر/pismîr: نتـ:[ کباک] کوڕمیر.
تێبینی |
پسمیر لە نێو کوردە ئێزیدەکاندا برەوی هەیە، میر سەرۆکی ئایینی ئێزیدێکانن
پسمیریش لەوتایەفەیەن، کە وەک جێگیر میر وان و تەنیا ئەوان کە دەتوانن لە بنەماڵەی میر ژن بخوازن.{ نانەوازادە} |
پسمیران/pismîran: نتـ:[ کباک][ پس+ میران] خانەدان، میرزادە.
.
.
____________
پس 2/pis: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( پسان)و ( پساندن)] لەت، کوت.
پسا/pisa: ف:[ دۆخی ڕابردووی( پسان)ـە] پسیا.
پساکردە/pisa kirde: کتپ:[ ل] جیاکردنەوەی گۆشت لە ئێسقان.
پسان/pisan: کتن:
1- پچڕان، قوڕمسان، بڕیان، بڕان، کوتبوون، قەتیان، قڕتیان : لەبەریەکچوون و کوتبوونی رێسراوە.
2- تۆپینی گیاندار لە بەر ماندووی وهەڵاتنی زۆر.
3- [مجـ] هیلاک بوون، ماندووبوونی لەرادەبەدەر.
:: پسام هێندەم کار کرد.
پسانەوە/pisanewe: کتن:[ پسان+ ئەوە]
1- دیسان لێک هەڵپچڕانی ریسی لێکبەستراو.
2- کۆتایی پێهاتن، بڕانەوە، پچڕانەوە.
:: ئەو هەموو سرت و خورتە تان لە چیە، هەرنەپساوە. تەزبیحەکەم پسایەوە.
3- سەرهەڵدانەوەی برین، کرانەوەی دەمی برین.
پساندن/pisandin: کتپ:[ پەهلەوی : ڤیسەستن، ڤیسیستەن، ڤیساندەن]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤی سەئێد |
1 – بچڕاندن _ پچەڕاندن _ پچڕاندن _ پچکاندن، قرتاندن، پرووکاندن، لەبەریەکبردن، قەتاندن، کوت کردن، کوتکردنی ڕێسراوی درێژ وبەنوداو.
2-[ مجـ] تۆپاندن و کوشتنی ووڵاخ و ئاژەڵ بەکاری زۆر لێکیشان و ماندووکردنیان.
:: هێندەت ئەو ئەسپە تاو داوە، بەستەزمانەت پساندووە.
3-[ مجـ] هیلاک کردن، ماندوو کردنی لەرادەبەدەر.
:: هێندەم کار لێ کێشا پساندم.
پساو/pisaw: ف:[دۆخی ڕابردووی ( پسان)ـە] پچڕاو، پچکاو.
پس پس/pispis: ئانت:[ پس+ پس] کوت کوت، لەت لەت، پرزۆڵە پرزۆڵە، پچڕپچڕ
: بەن و داوێک کە لە چەند شوێنەوە پسرابێت.
{
خوێناوی بووە دەسرەی هەوری
پس پس بوو زنجیرەی دەوری
}{ حەقیقی}.
پس پس کردن/pispiskirdin: کتن: کوت کوت کردنی بەن و داو.
: ئەوبەنەت بۆ دا پس پس کردوە.
پسۆک/pisok: ئان:[ پس+ ئۆک] باری بەن و هەودا و داوێک کە زۆر قایم بەبێت و زوو بپسێت.
پسێنراو/pisêniraw: نفا:[ پسان] پچکرێنراو، پچکانراو( کباک).
پسیای/pisyay: چ:[ هـ] پسان.
.
.
________________
پس³/pis: ن:[ ئەردە] فس : لە جێ دانیشتنی مریشک.
پسدان/pisdan: ن:[ ئەردە] فسدان، فس پێدان بە مریشک، داپساندن.
داپسیاندن/dapisyandin: کتپ: شلبوونەوە، سستی، خۆنزم کردنی باڵندەی مێ بۆ نێرەکەی.
.
.
_________
پس4/pis: ن:[ دەنگ] پش، خت _ ختە : پشیلەی پێدەردەکرێت.
پسەپس/pisepis: نتـ: سرتەسرت، پرتەپرت.
پسپس/pispis: ئانتـ:[ دەنگ] پشپش، پچپچ.
:: پشیلەی پێ بانگ دەکرێت.
پسپساندن/pispisandin: کتپ:[ کباک] سرتەسرتەکردن، بەهێواشی بەگووێدادان، بەچرپە ئاخاوتن.
پست/pist:ن:[ دەنگ][ کباک] پش _ پشت _ پشتە، خت _ ختە _ ختتە : دەنگێکە پشیلەی پێ دەردەکرێت.
پسک/pisk: ن: پشیلە، پسنگ، بسک.
پسک بەژی/pisk bejî: نتـ: پسکابەڕی، پشیلەی چۆڵی.
پسکەپسک/pisk pisk: ئانتـ: پسکەی یەک لە دوای یەک، ماتەمات.
پسێک/pisêk: ن:[ کباک] کتک، پشیلە.
.
.
_____________
پس5/pis: ئانتـ:[ دەنگ] پسک: زمان فس: کەسێکە بە سەری زمان بدوێت، یان هەندێک ووشەی پێ باش گۆ نەکرێت .
پس بوون/pis bûn: کتن: پسک بوون.
پسک/pisk: ئان: فسەزمان، ڵاڵەپەتە _ ڵاڵەپتە(دەر)، فس زوان(رۆژ).
پسک بوون/pisk bûn: کتن: پس بوون.
پسکێ/piskê: نچ: فس زوانی.
پسکی/piskî: نچ: ئاکامی پسک بوون.
.
.
______________________
پس 6/pis: ن: [ ڕوو] گیادۆخوا، پسڵی : تەماشای ( پسلی) بکەن.[Bot : Marrubium Vulgare].
.
.
.
.