پانکریاس/pankiryas: ن:[ توێ] پەنکریاس، شپیلک، لەوزولی معدە : لوویەكی گەورەی هێشوویی سوورە كە لەكن گەدەیە و كاری سازكردنی شیرەیەكە كە یارمەتی هەرسی خۆراک لە سەرەتای ڕیخۆلەەوە دەدات و هەروەها ئینسۆلینش سازدەكات یان درێژکۆلەیە( لاکێشەیی یە)و ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ دەوری بەشی لای ڕاستی داوە. چەند وردە جۆگەیەکیشی تێدایە کە لەگەڵ یەکتردا بەیەکدەگەن و جۆگەی سەرەکیی پەنکریاس پێکدێنن. ئەم ڕژێنە دەکەوێتە نێوان گەدە و دوانزەگرێوە و پەردەیەکی پایتۆنی پێکەوەی بەستوون.[ لا : pancraes][ ئینگـ : Pancreatic].
ڕژینی پەنکریاس دوو جۆر ڕژاو دەردەدات | |
1 – هۆرمۆنی ئەنسۆلین | لەچەند کۆمەڵەخانەیەکی تایبەتییەوە دەردەدرێت کە لە ئەم ڕژێنە دا بڵاوبۆتەوە و پێان دەڵێن دورگەکانی( پۆڵ لانگەرهانز: 1869) کە ڕاستەوخۆ ئەنسۆلین دەڕژێنێتە خوێنەوە، بۆیە ئەم چەند کۆمەڵە خانەیە بە کوێرەڕژین دادەنرێن. هۆرمۆنی ئەنسۆلین فرمانی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکرە لەخوێندا. کەمیی ئەنسۆلینیش دەبێتە هۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن پێی دەڵێن ( نەخۆشی شەکەرە) |
2 – ئەنزیمەکانی هەرسکردن | ئەو خۆراکە ماددانە هەرسنەکراون، وەک پرۆتین، کاربۆهێدرات و چەوری. ئەم ئەنزیمانەش بە جۆگەی پەنکریاسدا دەڕۆن و دۆزێنە دوانزەگرێ وە. |
پانکریاسبڕین/pankiryasbiřîn: کتپ:[ پانکریاس+ بڕین] [ ئینگـ : Pancreatectomy]{ پەزیشکی، ل، 247}
پانکریاس ڕزین/pankiryas řizîn: کتن:[ توێ] پانکریاس توانەوە.[ ئینگـ : Pancreolysis].
پانکریاس دوانزە گرێیی/pankiryas diwanize girêyî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Pancreatico duodental].
پانکریاس و دوانزەگرێ بڕین/pankiryas û diwanizegirêbiřîn: کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : Pancreato duodenectomy].
پانکریاس هەڵدڕین/pankiryas heľdiřîn: کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : Pancretomy].
پانکریاسی سپڵی/pankiryasî sipľî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Pancreatico splenic].
پانکریاسی کۆرپەڵە/pankiryasî korpeľe: نتـ:[ توێ][ پەنکریاس+ ی+ کۆرپەڵە] کاریگەری شەکرە بە سەر دووگیانیدا . ئەوەی جێی مەترسەیە ئەوەیە کە کاتێ دایک تووشی شەکرە دەبێت، پانکریاسی کۆرپەڵە ناچار دەبێت کە بۆ سووتاندنی گۆلۆکۆز، ئەنسۆلینێکی زیاتر بەرهەم بێنێت کە ئەمە دەبێت بە هۆی بەرهەم هێنانی چەورییەکی زیادە کە لە ئاکام دا کێشی کۆرپەلە کە زۆرزیاد دەکات.{ تازە دایک}
زیخی پانکریاس/zîxî pankiryas: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Pancreato lith].
شێرپەنجەی پانکریاس/şêrpencey pankiryas: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ پانکریاس][ ئینگـ : Pancreatic cancer (pancreatic cancer)]
لێکدانی پانکریاس و دەانزەگرێ/lêkdanî pankiryas û diwanizegirê: کتپ:[ توێ] لێکدانی پانکریاس و دەانزەگرێ بە کەناڵێک.[ ئینگـ : Pancreatic].
لێکدانی پانکریاس و ڕیخۆڵە/lêkdanî pankiryas û řîxoľe: کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : Pancreatico enterastomy].
لێکدانی پانکریاس و گەدە/lêkdanî pankiryas û gede: کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : Pancreatico gastrostomy].
لە پانکریاسەوە پەیدا دەبێت/le pankiryasewe peyida debêt: کتن:[ توێ] [ ئینگـ : Pancreato genous].
نەخۆشی پانکریاس/nexoşî pankiryas: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Pancreato pathy].
هەوکردنی پانکریاس/hewkirdinî pankiryas: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ پانکریاس] سووتانەوەی پەنکریاس. [ ئینگـ : Pancreatitis].
هەوکردنی کتوپڕی پەنکریاس/hewkirdinî pankiryas: نتـ:[ هەوکردنی+ کتوپڕی+ پەنکریاس] هەوکردنی کتوپڕی شیپلک.[ ئینگـ : Acute pancreatitis].
هەوکردنی درێژخایەنی شیپلک/hewkirdinî: نتـ:[ هەوکردنی+ درێژخایەنی+ شیپلک] [ ئینگـ : Chronic pancreatitis].
.
.
.
.