هەوار/hewar: ن:[ هەو+ ئار]
1 – ئار، جێگهی نزار، جێی نسار یان نسێ، شوێنێ ههوای خۆش بێت.
2 – وار، زۆزان، جێگای کوێستان، شوونوار( کباک)، بانەمەڕ،
3 – چادرگا، دەوارگا، هەواگا : جێگەی ئاووهەوای خۆش لە دەرەوەی ئاویی.{ مەردۆخ، ب2، ل، 825}
4 – کۆمەڵە ماڵێکی دەوار نشین.{ خاڵ، ب3، ل، 522}
هەوارچوون/hewar çûn: کتن:[ هەوار+ چوون] چوونەهەوار، ڕۆێشتن بۆ بانەمەڕان.{ هەژار، ل، 1008}
هەوارکردن/hewar kirdin: کتپ:[ هەوار+ کردن] چوونەهەوار، چون بۆ هەوار.
هەوارگە/hewarge: نتـ:[ هەوار+ گە] ئاغەڵان، هۆبە، وارگە : جێگای ژیان لە کوێستان.
هەواری/hewarî: نتـ: چادری زۆرگەورە، خێوەت.
.
بێ هەوار/hewar: ئانتـ:[ بێ+ هەوار]
{
}{ ئهحمهد محمد}
.
_________________________
هەوار/hewar: ن: هاوار.
هەوارە/heware: نتـ: هاوار : گووتەیەلە بۆ پەنا بردن بۆ خەڵک لە کاتی تەنگانەدا.
هەوارکردن/hewarkirdin: کتپ: هاوارکردن.
هەوارۆ/hewaro: نتـ: ئەی هاوار.
.
.
_____________________
هەوار/Hewar: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەز یان جێندەری نێرینە.
.
.
_____________________
هەوارەبەرزە/Hewareberze: ن: گوندێکە لە ئەنفال ڕژێمی بەعس وێران کرا. { هەژار، ل، 1008}
هەوارەبی/Hewarebî: ن: گوندێکە لە ئەنفال ڕژێمی بەعس وێران کرا.
هەوارەکۆن/Hewarekon: ن: گوندێکە لە ئەنفال ڕژێمی بەعس وێران کرا.
هەوارفەڕ/Hewarefeř: ن: گوندێکە لە ئەنفال ڕژێمی بەعس وێران کرا.
.
.
____________________
هەوارە/heware: ن:[ مۆسیقا] جۆرە ئاوازێکی مۆسیقایە.
هەوارۆ/hewaro: ن:[ مۆسیقا] ناوی ئاوازێکی گۆرانییە : جۆرێکە لە باڵۆڕێ.
.
.
.
.