پنج¹/pinc: ن:[ ڕوو]

1 . چەند لكەدار و گیایەكە، كە لەكۆلكە وبنی كۆن دەری بكات.

2 . ڕەگ و ڕیشەی ڕووەک وەک گژوگیا.

{ تێبـ: دەغل و گیا كە شین بوو دەبێتە (پنج)، كە گەورە و بڵند بوو دەبێتە( چڵ)}.

 بۆ نموونە قۆناغەکانی داچاندنی گەنم لە تۆوەوە هەتا دەبێت بە گەنم لە ڕووەکدا 
 پشت بەباران یا ئاودان دەبەستێت، دوای وەشاندنی تۆو، چاوەڕوانی بارانی پەڵە دەبن. ئەوجا گەنم  چەكەرە دەكات و سەر دەردەهێنێت. پێش ئەوەی گوڵ بكات، پێی دەڵێن قەرسیل، هەندێ جار كارژۆڵە و بەرخۆلەی بۆ لەوەڕ تێدەكەن. پنجی گەنم لە خاكدایە و سروت لاسكەكەیەتی و گوڵ دەگرێت.

پنجار/pincar: نتـ:[ ڕوو][ كباک، ڤان][ پنج+ ئار(جار)]

1 . سەوزەوات.

2 . ئاجڕا : ڕەگ و بنی گیا كە كەڵكی خواردن بێت.

پنچک/pinçik: نتـ:[ ڕوو][ پنج+ ک]

1 . گیاكیشە، كە لەسەر زەوی هێنایەدەرەوە، چەند قەدە ولقێكی دەربكات.

2 . دەوەن، دەرخ، خورێل، كوورس، كێزر : لقوپۆپی دارانە، داری كورت و لقوپۆپی دارە.

پنچکەکەرانە/pinçikekerane: نتـ:[ ڕوو][ پنجک+ ئە+ کەران+ ئە] گیایەكە پنجكەكەی ڕەق و پتەوە، كەری پێدەبەسترێتەوە.

.

.

___________

پنج ² /pinc: ن: دەرمانێكە بریتییە لەقسڵ ولۆكە كۆن و پیو، بۆ پێنەكردنی دیزە و گۆزە و كووپە و ئەو كەل و پەلانە، كە لە قوڕ دروست دەكرین.

پنج كردن/pinc kirdin: كتپ:

1 . گرتنی كونی دیزە، گۆزە، كووپە و … ئیتر. پینە كردنی گۆزە یان بەرهەمی هاوشێوەی.

2 . [ مجـ] ڕاوەستانی زگ لە ڕەوانی، پندربوونەوەی زگ.

پنج لێدان/pinc lêdan: كتن: پێنەلێدان لە دەفر و گرتنی كون بەپنج.

پنج ومۆر/pinc û mor: نتـ:[ پنج+و+مۆر]

1 . پنج و پیداڕوو.

2 . [ ئد] شات و شوتی بە درۆ.

3 . یاسا و زاكۆنی ئیزن پێنەدانی بە كچ بۆ دەرەوە.

{

وەڕەز بووم لە و ژیانو پنج و مۆرە

بە ئازادیی بژیم تاوێكی زۆرە

}{ هێمن}.

پنج و مۆر كردن/pinc û mor kirdin: كتپ:

1 . گرتنی درز و قەڵشت بە پڤج و پیداڕوو.

2 . [ ئد] بەستنەوەی كچ و ئافرەت لە ماڵ ئیزنی چونە دەرپێنەدان.

پنج ومۆر لەخۆنان/pinc û mor le xonan: كتن:[ ئد] خۆ بەگرێنگ و زۆر نواندن و نیشان دان لە لای خەڵک.

.

.

.

.