گوڵەبەڕۆژە/guľebeřoje: ن:[ ڕوو]

بەری گوڵەبەڕۆژە/guľebeřoje: ن:[ ڕوو]

تۆوی گوڵەبەڕۆژە/guľebeřoje: ن:[ ڕوو] [ ئینگـ : Sunflower seeds]

چاندنی گوڵەبەڕۆژە/guľebeřoje: ن:[ ڕوو]

ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە/guľebeřoje: ن:[ ڕوو] زەیتی گوڵەبەڕۆژە یەكێكە لە زەیتە تەندروستەكان و جگە لەوەی ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك كەمدەكاتەوە. سوودی بۆ پێست هەیە، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین E و ترشە چەوری ئۆمیگا سێ. پارێزگاری لە شێداری پێست دەكات بۆ ماوەیەكی زیاتر، هەروەها دەبێتە هۆی پاراستنی ماددەكانی كۆلاجین و ئیلاستین لە پێستدا.  زەیت چەندین ماددەی دژە ئۆكسیدی تێدایە كە دەبێتە هۆی پارێزگاریكردنی پێست و دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون دوادەخات.

شەتڵی گوڵەبەڕۆژە/guľebeřoje: ن:[ ڕوو]

کشتوکاڵکردنی گوڵەبەڕۆژە/guľebeřoje: ن:[ ڕوو]

لەوەدایە كە رێژەیەكی بەرزی ماددە فایتۆستیرۆلەكان (Phytosterols) لەخۆدەگرێت كە دەگاتە (270 – 290 ) میللیگرام لە هەر (100)گرامێک دا، فایتۆستیرۆلەكان ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن دادەبەزێنن، هەروەها بەرگری لەش بەرانبەر بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە بەهێز دەكات.

گوڵەبەڕۆژە سەرچاوەیەكی باشە بۆ (ڤیتامین E) كە لە لەش دا باشترین ماددەی دژەئۆكسانە كە لە چەوریدا بتوێتەوە، (ڤیتامین E) لە هەموو بەشەكانی لەشدا دەخولێتەوە و دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان Free Radicals كاردەكات، ئەم ماددە سەربەستانە ئەگەر هاوسەنگ نەكرێنەوە بە ماددەیەكی دژەئۆكسان، ئەوا زیان بە پەردەی خانە و خانەكانی مێشك دەگەیەنن و ئەگەری گۆڕانی خانەكان بۆ خانەی شێرپەنجەیی زیاددەكەن. ئەم ڤیتامینە نیشانەكانی رۆماتیزم و هەناسەتەنگی و سووانی جومگە سووكتر دەكات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆلۆن و ئاڵۆزییەكانی نەخۆشی شەكرە كەمتر دەكاتەوە، لە ئافرەتانیشدا دوای وەستانی یەكجارەكی خولی مانگانە ئەگەری نیشانەكانی پەیوەست بەم گۆڕانە كەمتر دەكاتەوە.

ئۆكسان وا لە كۆلیستیرۆل دەكات كە بە ناوپۆشی خوێنبەرەكانەوە بنووسێت و كرداری رەقبوونی خوێنبەرەكان ڕووبدات كە دەبێتە هۆی نۆرەی دڵ یان جەڵتەی مێشك، ئەم ڤیتامینە ماددە دژەئۆكسانە بە شێوەیەكی سەرەكی نایەڵێت كە ماددە سەربەستەكان كۆلیستیرۆل بئۆكسێنن. رۆژانە خواردنی پیاڵەیەك تۆوی گوڵەبەرۆژە، پێویستی مرۆڤ بە (ڤیتامین E) بە ڕێژەیەكی باش دابین دەكات. تۆوی گوڵەبەڕۆژە بڕێكی باشی لە كانزای مەگنسیۆم كە گرنگە بۆ تەندروستی دەمار و ماسولكەكان و كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، هەروەها كانزای سیلینیۆم كە چالاكییەكی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.

گەلێك كەس بڕی زیاد لە یەك جۆری خۆراك دەخۆن، ئەمەش هەرگیز رێگەیەكی تەندروستییانە نییە. (تۆوی گوڵەبەڕۆژە Sunflower seeds) یەكێكە لەم خۆراكانە. سەرەتا با بزانین تۆوی گوڵەبەڕۆژە چەند كالۆری لەخۆدەگرێت؟

كوپێك گوڵەبەڕۆژە نزیكەی (800) كالۆری لەخۆدەگرێت كە دەكاتە (% 40 )ی پێویستی وزەی ڕۆژانە كە لە دەوری (2000) كالۆری دایە، كەواتە ڕێژە بەرزەكەی وزە یەكێكە لە گرفتەكان كە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش. تۆوی گوڵەبەڕۆژە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە و ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بەڵام بە خۆراكێكی تەواو یان باڵانس دانانرێت، چونكە هێشتا چەندین ماددەی خۆراكی گرنگ ماون كە لە گوڵەبەڕۆژەدا بەدی ناكرێن وەكو (ڤیتامین C) و (ڤیتامین K) بیتا كارۆتین و ماددە دژەئۆكسانەكانی تر، كەواتە ئەو (1200) كالۆرییەی كە ماوە پێویستە لەو خۆراكانە وەربگیرێت كە ئەو ماددە خۆراكییانە لەخۆدەگرن. خواردنی بڕی زۆر لە هەر جۆرێكی خۆراك هەتا ئەگەر بەهایەكی بەرزیشی هەبێت وەكو تۆوی گوڵەبەڕۆژە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر تەندروستی.

– بڕێکی باشی  ئۆمێگا سێی تێدایە، بەگشتی بۆ جەستە بەسوودە
– ڤیتامین E تێدایە کە سوودێکی بەرچاوی هەیە بۆ سوڕی خوێن، رۆژانە بە خواردنی تەنیا چارەکە کوپێک لە دەنکی گوڵەبەرۆژە، پێویستییەکانی جەستە بۆ ئەو بڕە ڤیتامینە دابین دەکات
– هەوکردن کەمدەکاتەوە
– مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بەوەی بڕێکی زۆر سیلینیۆمی تێدایە.
– رۆڵی لە بەهێزکردنی ئێسکەکان هەیە چونکە دەوڵەمەندە بە ماگنیسیۆم
– کۆئەندامی مێشک و دەمار ئارام دەکاتەوە
– پاراستنی پێست بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆری ڤیتامین E لە پێکهاتەکەیدا، توانای پاراستنی پێستی هەیە بەرامبەر تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر
– چەوری کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا کەم دەکاتەوە و تەندروستی مولوولەکانی خوێن دەپارێزێت
– تەندروستی پووک دەپارێزێت و ددانەکان بەهێز دەکات، رێگری لە کلۆربوونی ددانەکان دەکات چونکە بە ماددەی فلۆڕاین دەوڵەمەندە
– تووشبوون بە لاوازی بینین لە شەواندا کەمدەکاتەوە
– جەستە بەهێز و چالاک دەکات
– گووشاری دەروونی و خەمۆکی کەمدەکاتەوە
– سودێکی بەرچاوی بۆ خانمی دووگیان هەیە بەوەی دەوڵەمەندە بە زۆربەی کانزاکان و ڤیتامین B12. 

.

.

.

.