تەپە ¹ /tepe: نتـ:[ پیشە][ ئەند][ تەپ+ ئە]
1 . دارێكی گردی لووسە بە بنمیچەوە ڕایەڵی تەونی دەخرێتەسەر.{ خاڵ. ب1. ل. 303}.
2 . تیرەداری بنمیچی خانوو، داری هاوڕێکی بنمیچی خانوو.
3 . میلەداری نێوان گاسن و ئاژەڵی جووت.
.
.
_______________
تەپە ² /tepe: نتـ:[ جێۆ]
زنجیرەتەپە/zincîretepe: نتـ:[ جێۆ] زنجیرەگرد، ماری کامێ:serpent kame : ڕیزەگردێکی باریکی درێژ و پێچاوپێچە لە خۆڵ و کەناری بەردین. لە ناوچەکانی گۆی زەوی سەهۆڵبەندان دەبیندرێت.[ ئینگـ: Esker]
.
.
.
.