تەون/tewn: ن:[ پیشە][ کەرەستە][ هـ][ تەڤن، تەوون]

1 – ڕایەخی تەنراو لە خوری و موو

2 – تۆڕی تەنراوی جاڵجاڵۆكە، تەنۆكە.

 هەندێ زاراوەکانی تەونکاری
 باڵادار  داری لای سەرەوەی تەونەو لەسەر هەردوو لاداری تەنیشت جێگیر دەکرێ.
 بەرینجک، پاشدارە  دارێ لەئەندازەی فەرش کە دە پشتی تەون دەخرێت.
 بنەتان  یەکێکە لە کەرستەکانی تەونکردن. دارێکە تەونی پێ تونددەکرێت.
 پاشگورد  دارێكی بچووكە نزیكەی 1،50 مەتر درێژە. لە هەوراز دارگورد دەخرێتە ناو ڕایەڵەكان. لەكاتی چنیندا دارگورد چەسپاوە، تەنها پاشگورد دەجوولێتەوە.
 تار، تاڵ، تان، ڕایەڵ  تاڵی راکێشراو، تاڵەموو، تاڵی موو.
 تەپە  دارێكی گردی لووسە بە بنمیچەوە ڕایەڵی تەونی دەخرێتەسەر.
 چێرک( دزە)، پۆ( هـ)، ڕدێ  ئەو تاڵانە کەدەبرێن بەناو تاڵە راکێشراوەکاندا
 خەپە، گەلە، هەپە  سینگێکی گچکەی سێ قامک پان وبستێک درێژە: شانەی تەون کوتان.
 دارگورد ، پشتچۆڤک  ئەو دارەی پۆی تەونی پێدەکوتن.
 دانە، شەنەی تەون  واتا شتێكە وەک شانە بەڵام درێژترە و گەورەترە هەودای ڕایەڵی تەنراوی پێادا هاتوچۆ دەكات لەلای جۆڵاوە
 ژێردار  داری ژێرەوەی تەونە کە بەدرێژای قاڵی چاڵێک هەڵکەندراوە و ئەو دارەی تیا جێگیرکراوە.
 لادار  هەر دوو داری لاتەنیشتی تەونە.

تەونكار/tewnkar: ئانفا:[ تەون+ کار] تەڤنکار. 

تەونكاری/tewnkarî: نچ:[ تەونکار+ ی] تەڤنکاری. 

تەونكەر/tewnker: ئانفا:[ تەون+ كەر] تەونگەر: كەسێک كە فەرش و بەڕە و رایەخ سازدەكات.

تەونكەریی/tewnkerîy: نچ:[ تەونكەر+ ئیی] تەونگەریی: كار و پیشەی كەسی تەونگەر.

تەونكردن/tewnkirdin: كتپ: تەنینی ڕایەخ، تەون هەڵبەستن.

تەونگەر/tewnger: ئانتـ:[ تەون+ گەر] باف(رۆژ)، تەڤنگەر، جۆڵا، جوومەكار _ جوومەكڤان، ڕێسندە، كۆرسكەر : كشت و گرژكردنی بەن، یا دەزوو لەزۆر باداندا.

تەونگەریی/tewngerîy: نچ:[ تەونگەر+ئیی] تەڤنگەری، جوومەكاری.

تەون وبەست/tewn û best: نتـ:[ مجـ][ تەون+ و+ بەست] فێڵوفڕپ، تەشقەڵە: قەرار و سازانی دوویا چەند كەس دەگەڵ یەكتر بۆ ئەنجامدانی كارێكی ناڕەوا، بەدوبەست، كەین وبەین.

تەون وبەستكردن/tewn û bestkirdin: كتپ: پێكەوە سازان بە دژی كەس و كەسانێک. بەندوبەست كردن.

تەونۆكە/tewnoke: نتـ:[ تەون+ ئۆكە] تۆڕی تەنراوی جاڵجاڵۆكە، تەڤنک، تەون.

تەون هەڵبەستن/tewn heľbestin: كتپ:

1 – تەنینی فەرش و ڕایەخ، تەون كردن. 

2 – [ ئد] كەسێک كە تەمەنێكی لێتەپەڕیووە و هیشتا هەر خەرێكی بەرنامە دڕاشتن وماڵ پەداكردنە.

 تێبینی 
 تەون لە چاوگی ئاڤێستایی تەن و تەنینی كوردیی كەوتووە.{ نانەوازادە}.

تەونی جاڵجاڵووكە/tewnî caľcaľûke: نتـ:[ تەون+ی+جاڵجاڵووكە] تەڤنی پێرێ، داڤ، تەڤنكا پێرێ، تەباتۆر، تەنۆشک، تەڤنەپرک، پیرهەڤۆک، كونكا پیرێ.

گێلینگ/gêlînig: ن:[ پیشە] شەش داو شەش داوی لێک هاڵاو بۆ تەونی سەرعەرز.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 744}. 

.

.

.

.