ترەک/tirek: ن:[ دەنگ][ تات : تەراچ، تیراک، فار : ترک] تێرەک( ل)، تەرک( کباک)، درز، چڕژ، قەڵش.
تێبینی |
ترەک وشە دەنگە و ناوەكەی لە دەنگەكەوە هاتووە |
ترەكان/tirekan: كتن:
1 – ترەک هەڵگرتن، قەڵشین، ترەكین.
2 – تۆقین، ترەكین.
3 – ترەكین : زانی ئەو گیاندارە گواندارانەی كە پترلە بێچوویەكیان دەبێت.
ترەکانەوە/tirekanewe: كتن: قەڵشانەوە.
ترەکاندن/tirekandin: كتپ:
1 – قەڵەشاندن، وەترەكان خستن.
2 – تۆقاندن.
ترەک تێكەوتن/tirek těkewtin: كتن: قەڵشین، درزتێكەوتن.
ترەک هەڵگرتن/tirek heľľgirtin: كتن: ترەك تێكەوتن، قەڵشین، درزتێكەوتن
ترەکیان/tirekyan: كتن: ترەكین.
ترەکین/tirekîn: كتن:
1 – [ ئەردە] ترەک هەڵگرتن، قەڵشین، قەڵشینی دەست و پێ و درزبردن.
2 – تۆقین.
3 – زانی ئەو گیاندارە گواندارانەی كە پتر لە بێچوویەكیان دەبێت.( سەگ، چەقەڵ، بەراز).
4 – [ ئەردە] ترەکیان: گۆدەركردنی درەخت.
5 – [ فە] هێلكەهەڵهێنان، ترەکان.
ترەکای تووتەی/tirekay tûtey: نتـ:[ هـ] ترەكینی سەگ.
ترەکای دەڵێ/tirekay deľê: نتـ:[ هـ] ترەكێنی دێڵەسەگ.
.
.
.
.