دی ¹ /dî: ن:[ دی : ئا، ئار( بوون، بییەی، دان، كردن، كەرڎەی، مان، نەمان)، ئارە، ئارگا، ئارەهۆ. ئای( ئەی، یای) \ تن، دەن _ دن، نین ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
دی | Id | |
دیدە | adid |
1 . سۆمای چاو.
2 . دیتی( كاری ڕابردووی تاكە، بۆ كەسی سێهەم، لە چاوگی( دیتن)دا.
:: تۆم دی، منت دی.
دیا/diya: ف:
1 . ڕوانین.
2 . دیمەن، چاوئەنداز.
دیار/diyar: ئان:[ دی+ ئار]
1 . ئاشكرا، بەرچاڤ _ بەرچاو، بەردەر، بیزار، پەرت، پەیدا، خۆیا، دیارە( هـ)، روهند، شتیار.
2 . بەر( گشت، هەموان)، دەركەوتوو، ناسراو.
3 . بێ( چەند وچوون، گوومان، هەڵە).
4 . بایەخدار، خویا، گەورە، هەڵكەوتوو (مرۆڤ).
دیارە/diyare: نتـ: ئاشكراس.
دیارەهۆ/diyareho: نتـ: دیاردی.{ گیوی، ل، 471}.
دیاربوون/diyarbûn: كتن:
1 . دەركەوتن، پەیدابوون، ئاشكرابوون.
2 . كەوتنەبەرچاو، وەبەرچاو كەوتن، هاتنەكایەوە.
دیاربییەێ/diyarbîyeê: كتن:[ هـ] دیاربوون، دەركەوتن.
دیاردان/diyardan: كتپ:
1 . وەدەركەوتن، هاتنەكایەوە.
2 . خستنەڕوو، پیشاندن.
دیاركەر/diyarker: نفا:[ دیار+ کەر( کردن)]
دیاركەوتن/diyarkewtin: کتن:[ دیار+ کەوتن]
دیاركراو/diyarkiraw: ئانفا:[ دیار+ کراو]
دیاركردن/diyar kirdin: كتپ:[ دیار+ کردن]
1 . ئاشكراكردن، پێشاندان، دەرخستن.
2 . نیشانكردن، هەڵبژارتن.
دیاری كردنی سەرچاوە/diyarî kirdinî serçawe: نتـ، شڕ: گرێدان بە، نیسبەت داین، گەڕانەوەبۆ.[ ئینگـ: Attribution].
دیارگا/diyarga: نتـ:[ ئەند] ئاسۆگا_ ئاسۆگە، چاوەندارگا، دیمەنگا، ڕوانگا، روانگە.( پەنجەرەی خانوو سەرگردێكی بڵند یان چیایەک كە دەڕوا نێت بە سەر چاوەندازێكی دەوروبەردا).
دیارناو/diyarnaw: نتـ:[ دیار+ ناو] ناوی ناسراو( كەسێک یان شوێنێک).
دیارنەبییەێ/diyarnebîyeê: كتن:[ دیار+ نە+ بییەێ] دیارنەبوون، دەرنەكەوتن.
دیارنەمان/diyarneman: كتن:[ دیار+ نە + مان]
1 . ڕۆیشتن، لەبەرچاونەمان، شوێن بەجێ هێشتن، لەبەرچاوگوم بوون، لەچاوبزر بوون.
2 . بزربوون، ڕەش ڕاهاتن، گوم بوون، نەمان، وونبوون.
دیارنەماو/diyarnemaw: ئانفا:[ دیار+ نەماو] بزر _ بزربوو، گوم _ گوم بوو. نەماو، وون.
دیار و نادیار/Diyar û nadiyar: ئاكتـ: دەروإژوور، لای ئاشكرا و لای نادیار.
دیان/diyan: ف:[ كباش] دیتیان، چاویان پێكەوت.
دیای/diyay: كتن:[ هـ] روانین، سەیركردن.
دیایەنە/diyayene: نتـ:[ هـ] دیاینە.
دیاینە/diyayne: نتـ:[ هـ] تێڕوانین، تەماشاكردنی ناوتشت.{ وشەنامە، ل، 512}.
دیەی/diyey: ن:[ هـ] دیتن.{ گیوی، ل، 471}.
دییای /dîyay: كتن:[ هـ] تەماشاكردن.{ خاڵ، ل، 167}.
دیتن/dîtin: كتن:[ هـ] بینین.
دی – دیتن – دیتران – دینن | |||||
ڕابردووی دوور | ڕابردووی نزیک | بەردەوام | ئایندە | داخواز | مەرجی بەركار |
دیبووم | دیم | دەمدی | دەیدینم | بیدینم | بمدیبایە |
دیبووت | دیت | دەتدی | دەیدینیت | بیدینی | بتدیبایە |
دیبووی | دی | دەیدی | دەیدینێت | بیدینێت | بیدیبایە |
دیبوومان | دیمان | دەماندی | دەیدینین | بیدینین | بماندیبایە |
دیبووتان | دیتان | دەتاندی | دەیدینن | بیدینن | بتاندیبایە |
دیبوویان | دیان | دەیاندی | دەیدینن | بیدینن | بیاندیبایە |
دیوومە | دیمی | دەمدینن | دەمیاندی | بمدینێت | |
دیووتە | دیتی | دەتدینن | دەتیاندی | بتدینێت | |
دیوویە | دی | دەیدینن | دەیاندی | بیدینێت | |
دیوومانە | دیمانی | دەماندینن | دەمانیاندی | بماندینن | |
دیووتانە | دیتانی | دەتاندینن | دەتانیاندی | بتاندینن | |
دیوویانە | دییانی | دەیاندینن | دەیانیاندی | بیاندینن | |
دیترابووم | دیترام | دەدیترام | دەدیترێم | ||
دیترابوویت | دیترایت | دەدیترایت | دەدیترێیت | ||
دیترابوو | دیترا | دەدیترا | دەدیترێت | ||
دیترابووین | دیتراین | دەدیتراین | دەدیترێن | ||
دیترابووتان | دیتران | دەدیتران | دەدیترێن | ||
دیترابوون | دیتران | دەدیتران | دەدیترێن | ||
.
.
_________
دی ² /dî: ف:
1 . دەی: وشەی هاندان.
:: دی هەستەبڕۆ.
2 . حەلەلە، كسكس.
:: بۆ هاندانی سەگان بەكاردەهێندرێت.
.
.
_____________
دی ³ /dî: ئاكتـ: ئیدی، ئیتر، ئیكە، دن، ئیدیكە، ئێدن، دیتر، بەڵام تەنها بە دوای وشانەوە دەنووسێت و بەتەنێ بەكارنابرێت.
:: مانگێكی دی، ساڵێكی دی.
دیاوە/diyawe: ئاكتـ:[ شو] پاشەوە، لای پشتەوە.
دیتر/dîtr: ئاكتـ:[ کباک] دی، دییكە.
:: رۆژا دیتر: رۆژێكی دیكە.
دیترا ڕۆژی/dîtra řojî: ئاكتـ:[ کباک] دووسبەی { گیوی، ل، 472}.
دیی/dîy: ئاكـ، ئان:
1 . ئیكە، تر _ ئیتر _ هیتر، دن، دی : ووتەیەكە لە جێی گووتەی (تر) بەكاردێنرێ، ئەوی. { خاڵ، ل، 167}.
:: ئەمە نا ئەوی دی.
2 . ئەگینا.
دیتریژی/dîtirîjî: ئاکتـ:
.
.
___________
دی 4 /dî: ن:[ لا، ئینگـ: di] پێشگرێكە لە زمانی لاتینی و زمانە ئەوروپیەكان كە بەواتای دوو _ دووانی یان دووئەو ندەدێت. ئەم پێشگرە دەلكێت بەوشەوە وواتایەكی نوێی پێدەبەخشێت. زۆر زارەوەی زانستی و پێشەیی لێدەلكێتەوە.
دی ئێن ئەی/Dî Ên Ay: نتـ:[ زیند] میراتە ماددە ( ناوكە ئەسیدیەكان). [ ئینگـ : DNA-Deoxyribonucleic acid ].
.
.
___________
دی 5 /dî: ن:[ کباک، شکا] دایک.
دیا/diya: ن: دایک.
.
.
___________
دی 6 /dî: ن:
1 . گیشەگەڵ كە لە سەر دار دادەدرێت.
2 . دووكەڵ، دوكێڵ.
.
.
___________
دی 7 /dî: ن:[ فەل] بەفران( کهـ)، ئارگا( هـ) : یەکەم مانگی وەرزی زستان، لەم مانگەدا وردەوردە بەفربارین دەست پێدەکات.
دی بە ئازەر/dî be azer: نتـ:[ فەل] ناوی هەشتەمین رۆژی هەر مانگێکێ کوردی یان زەردەشتی یە. بەواتای ئافریدگار دێت.
دی بە دین/dî be dîn: نتـ:[ فەل] ناوی بیست و سێهەمین رۆژی هەر مانگێکێ کوردی یان زەردەشتی یە. بەواتای ئافریدگار دێت.
دی بە میهر/dî be mîhir: نتـ:[ فەل] ناوی پانزدەهەمین رۆژی هەر مانگێکێ کوردی یان زەردەشتی یە. بەواتای ئافریدگار دێت.
.
.
.
.