دی ¹ /dî: ن:[ دی : ئا، ئار( بوون، بییەی، دان، كردن، كەرڎەی، مان، نەمان)، ئارە، ئارگا، ئارەهۆ. ئای( ئەی، یای) \ تن، دەن _ دن، نین ]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
دی Id
دیدە adid

1 – سۆمای چاو. 

2 – دیتی( كاری ڕابردووی تاكە، بۆ كەسی سێهەم، لە چاوگی( دیتن)دا.

:: تۆم دی، منت دی.

دیا/diya: ف:

1 – ڕوانین. 

2 – دیمەن، چاوئەنداز.

دیار/diyar: ئان:[ دی+ ئار] 

1 – ئاشكرا، بەرچاڤ _ بەرچاو، بەردەر، بیزار، پەرت، پەیدا، خۆیا، دیارە( هـ)، روهند، شتیار. 

2 – بەر( گشت، هەموان)، دەركەوتوو، ناسراو. 

3 – بێ( چەند وچوون، گوومان، هەڵە). 

4 – بایەخدار، خویا، گەورە، هەڵكەوتوو (مرۆڤ).

دیارە/diyare: نتـ: ئاشكراس.

دیارەهۆ/diyareho: نتـ: دیاردی.{ گیوی، ل، 471}.

دیاربوون/diyarbûn: كتن:

1 – دەركەوتن، پەیدابوون، ئاشكرابوون. 

2 – كەوتنەبەرچاو، وەبەرچاو كەوتن، هاتنەكایەوە.  

دیاربییەێ/diyarbîyeê: كتن:[ هـ] دیاربوون، دەركەوتن.  

دیاردان/diyardan: كتپ:

1 – وەدەركەوتن، هاتنەكایەوە. 

2 – خستنەڕوو، پیشاندن.

دیاركەر/diyarker: نفا:[ دیار+ کەر( کردن)]

دیاركەوتن/diyarkewtin: کتن:[ دیار+ کەوتن]

دیاركراو/diyarkiraw: ئانفا:[ دیار+ کراو]

دیاركردن/diyar kirdin: كتپ:

1 – ئاشكراكردن، پێشاندان، دەرخستن. 

2 – نیشانكردن، هەڵبژارتن.

دیاری كردنی سەرچاوە/diyarî kirdinî serçawe: نتـ، شڕ: گرێدان بە، نیسبەت داین، گەڕانەوەبۆ.[ ئینگـ : Attribution].

دیارگا/diyarga: نتـ:[ ئەند] ئاسۆگا _ ئاسۆگە، چاوەندارگا، دیمەنگا، ڕوانگا، روانگە.( پەنجەرەی خانوو سەرگردێكی بڵند یان چیایەك كە دەڕوا نێت بە سەر چاوەندازێكی دەوروبەردا).

دیارناو/diyarnaw: نتـ:[ دیار+ ناو] ناوی ناسراو ( كەسێك یان شوێنێك).  

دیارنەبییەێ/diyarnebîyeê: كتن: دیارنەبوون، دەرنەكەوتن.

دیارنەمان/diyarneman: كتن:[ دیار+ نە + مان]

1 – ڕۆیشتن، لەبەرچاونەمان، شوێن بەجێ هێشتن، لەبەرچاوگوم بوون، لەچاوبزر بوون. 

2 – بزربوون، ڕەش ڕاهاتن، گوم بوون، نەمان، وونبوون.  

دیارنەماو/diyarnemaw: ئانفا: بزر _ بزربوو، گوم _ گوم بوو. نەماو، وون.  

دیار و نادیار/Diyar û nadiyar: ئاكتـ: دەروإژوور، لای ئاشكرا و لای نادیار.

دیان/diyan: ف:[ كباش] دیتیان، چاویان پێكەوت.

دیای/diyay: كتن:[ هـ] روانین، سەیركردن.

دیایەنە/diyayene: نتـ:[ هـ] دیاینە.

دیاینە/diyayne: نتـ:[ هـ] تێڕوانین، تەماشاكردنی ناوتشت.{ وشەنامە، ل، 512}.

دیەی/diyey: ن:[ هـ] دیتن.{ گیوی، ل، 471}.

دییای /dîyay: كتن:[ هـ] تەماشاكردن.{ خاڵ، ل، 167}.

دیتن/dîtin: كتن:[ هـ] بینین. 

     دی – دیتن – دیتران – دینن
ڕابردووی دوور     ڕابردووی نزیک      بەردەوام      ئایندە               داخواز         مەرجی بەركار  
 دیبووم  دیم  دەمدی  دەیدینم  بیدینم  بمدیبایە
 دیبووت  دیت  دەتدی  دەیدینیت  بیدینی  بتدیبایە
 دیبووی  دی  دەیدی  دەیدینێت  بیدینێت  بیدیبایە
 دیبوومان  دیمان  دەماندی  دەیدینین  بیدینین  بماندیبایە
 دیبووتان  دیتان  دەتاندی  دەیدینن  بیدینن  بتاندیبایە
 دیبوویان  دیان  دەیاندی  دەیدینن  بیدینن  بیاندیبایە
           
                                                                                                                      
 دیوومە  دیمی  دەمدینن  دەمیاندی  بمدینێت
 دیووتە  دیتی  دەتدینن  دەتیاندی  بتدینێت
 دیوویە  دی  دەیدینن  دەیاندی  بیدینێت
 دیوومانە  دیمانی  دەماندینن  دەمانیاندی  بماندینن
 دیووتانە  دیتانی  دەتاندینن  دەتانیاندی  بتاندینن
 دیوویانە  دییانی  دەیاندینن  دەیانیاندی  بیاندینن
                                                                                                                       
 دیترابووم  دیترام  دەدیترام  دەدیترێم
 دیترابوویت  دیترایت  دەدیترایت  دەدیترێیت
 دیترابوو  دیترا  دەدیترا  دەدیترێت
 دیترابووین  دیتراین  دەدیتراین  دەدیترێن
 دیترابووتان  دیتران  دەدیتران  دەدیترێن
 دیترابوون  دیتران  دەدیتران  دەدیترێن
                                                                                                                 

.

.

____________________

دی ² /dî: ن:[ فەل] بەفران( کهـ)، ئارگا( هـ) : یەکەم مانگی وەرزی زستان، لەم مانگەدا وردەوردە بەفربارین دەست پێدەکات.

دی بە ئازەر/dî be azer: نتـ:[ فەل] ناوی هەشتەمین رۆژی هەر مانگێکێ کوردی یان زەردەشتی یە. بەواتای ئافریدگار دێت.

دی بە دین/dî be dîn: نتـ:[ فەل] ناوی بیست و سێهەمین رۆژی هەر مانگێکێ کوردی یان زەردەشتی یە. بەواتای ئافریدگار دێت.

دی بە میهر/dî be mîhir: نتـ:[ فەل] ناوی پانزدەهەمین رۆژی هەر مانگێکێ کوردی یان زەردەشتی یە. بەواتای ئافریدگار دێت.

.

.

________________________  

دی ³ /dî: ن:[ کباک، شکا] دایک.

دیا/diya: ن: دایک.

.

.

_____________________

دی /dî: ف:

1 – دەی: وشەی هاندان.

:: دی هەستەبڕۆ. 

2 – حەلەلە، كسكس.

:: بۆ هاندانی سەگان بەكاردەهێندرێت.

.

.

_____________________

دی /dî: ن:

1 – گیشەگەڵ كە لە سەر دار دادەدرێت.

2 – دووكەڵ، دوكێڵ.

.

.

____________________

دی /dî: ئاكتـ: ئیدی، ئیتر، ئیكە، دن، ئیدیكە، ئێدن، دیتر، بەڵام تەنها بە دوای وشانەوە دەنووسێت و بەتەنێ بەكارنابرێت.

:: مانگێكی دی، ساڵێكی دی.

دیاوە/diyawe: ئاكتـ:[ شو] پاشەوە، لای پشتەوە.

دیتر/dîtr: ئاكتـ:[ كباك] دی، دییكە.

:: رۆژا دیتر: رۆژێكی دیكە.

دیترا ڕۆژی/dîtra řojî: ئاكتـ:[ کباک] دووسبەی { گیوی، ل، 472}.

دیی/dîy: ئاكـ، ئان:

1 – ئیكە، تر _ ئیتر _ هیتر، دن، دی : ووتەیەكە لە جێی گووتەی (تر) بەكاردێنرێ، ئەوی. { خاڵ، ل، 167}.

:: ئەمە نا ئەوی دی. 

2 – ئەگینا.

دیتریژی/dîtirîjî: ئاکتـ:  

.

.

_________________________

دی /dî: ن:[ لا، ئینگـ: di] پێشگرێكە لە زمانی لاتینی و زمانە ئەوروپیەكان كە بەواتای دوو _ دووانی یان دووئەو ندەدێت. ئەم پێشگرە دەلكێت بەوشەوە وواتایەكی نوێی پێدەبەخشێت. زۆر زارەوەی زانستی و پێشەیی لێدەلكێتەوە.

دی ئێن ئەی/Dî Ên Ay: نتـ:[ زیند] میراتە ماددە ( ناوكە ئەسیدیەكان). [ ئینگـ : DNA-Deoxyribonucleic acid ]. 

.

.

.

.