بڕبەند/biřbend: نتـ:[ کەرەستە][ بڕ( بڕین)+ بەند] بڕبەن، ڕنەک، شابۆر، مۆرەت، مڕمەند : ئامرازی ئاسن ڕنین : پارچە پۆڵایەکی درێژکۆلەی کونجرکونجری ددانداره و ڕووشە شتی پێدەکڕێندرێت، بۆ ڕنین لێک لووسکردنی کانزاکان، دارتاشی و ناڵبەندی پیشەی دیکە بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ : rasp]

 هەندێ لە جۆرەکانی بڕبەند
 1  ڕاست، تەخت flat file rasp
 2  گردبڕ  cut file rasp
 3  سێ سوو triangular file rasp
 4  بڕبەندی کلیل سازی pippin file rasp
 5  ڕنە crochet file rasp
 6  چوارپاڵوو  squaire file
 7  چێوهەسان farrier rasp
 8  سن milani cut file rasp
 9  پشتەماسی half round file
 10  تیغ checkering rasp file
 11  کارتیخ hand rasp file
 12  کلکەمشک  round rasp file
  هەڵبەت هەریەک لەم جۆرانە گەورە و بچووک و ئەستوور و باریکی خۆی هەیه

خاکه‌ی بڕبەند/xakey biřbend: نتـ:[ خاکەی+ بڕبەند] گەردە، خاکەمڕمەند.{ فەرامەرز ئاغابەیگ}

.

.

.

.