بەڕە/beře: ن: بەڕ، بەرماڵ، لەی، شاڵینە، گلێم، وەڕە.  

  تێبینی
 لە کوردەواری وەها بەڕە دروست دەکرێت : دوای ئەوەی خوری و موو دەشۆردرێتەوە و پاکدەکرێتەوە، دەکرێت بە دەستپێچک و لەسەردەست هەڵدەکرێت، بەهۆی تەشینەوە دەڕێسڕێت دەبێتە بەن، بۆ ڕەنگکردن دیسان هەڵدەکرێتەوە دەکرێنە کڵافە، کڵافەش لای خومچی ڕەنگ دەکرێت.( تان) بەو کڵافەیە دەگوترێت کە ڕەنگ ناکرێت و هەڵدەواسرێت. بۆ بەڕەیەکی ئاسای 15 هەگە، هەر هەگەش چوارجووتە. ئەمجا لەسەر گوردەکە دەستدەکرێت بە چنین. چوار( پۆ) تەواودەکرێت و ئەمجا بەکەڵکێت دەگوترێت. بۆ ئەوەی سفت بێت.{ مینە}.

بەڕەپۆ/beřepo: ن: کلیم.

بەڕماڵ/beřmaľ: نتـ:[ بەڕ+ ماڵ] 

1 – بەڕە، ڕووخست، دووگرد _ دووگورد( هـ)، مازلۆخ( باد)، شەمل _ شەماک( هـ)، جاغاز، جانوماز، جارماز، جانماز : لەموو یان خوری یان تێکەلاو دروست دەکرێت. : لەموو یان خوری یان تێکەلاو دروست دەکرێت. زیادەپانایی پەنجەی گۆرەوی، کوردی. 

2 – [ مکـ] یەکێکە لە و نەخۆشیانەی مەڕ دەیگرێت و گوڕنی ڕەق دەبێت و ژان دەکات. 

3 – تۆرەمە، نەوەج، نەتیژە، نەس، تۆر، تۆرە. 

.

.

.

.