بیرە/bîre: ن:[ خوار] ئابجۆ، ئاوجۆ، بییرە : ڤەخوارک یان خورادنەوەیەكی ئەلكحولییە، بەڕەنگ روونی زێرینە، كە لە ئاو، مالت و هەوێن سازدەكرێت. دەترشێندرێت و پاشان بۆن و بەرامی جیاوازی وەك ( شكولاتە، ئانیس، و هەنگوێن  …هتد ) تێدەكرێت. 8000 ساڵ بەر لە ئێستا لە سەردەمی بابلی یەكەدا، بەتایبەت لە ناوچەی قامیشلی ئێستا كەرەستەی بیرە دروستكردن دۆزراوەتەوە، وە لە 1516 ز. وە لە ناوچەی بایەر لە ئەڵمانیاوە بیرە دروستدەكرێت. لە سێ یەمین جۆری خواردنەوەیە پاش ئاو چایی. كە بەساردی دەخورێتەوە.[ هۆلەند : birre]

.

.

.

. ‌