سەهۆڵ/sehoľ: ن:[ کەش] بەستەڵەک، بەستی، بووز، خوەیسک، ڕمە( خۆ)، زوقم، سەخوار، سەهول( کباک، باد)، سۆڵ، شەختە، قەشا، کاک، کڕ، یەخ، بەیسە : کاتێک ئاو لەبەر سەرما دەمەیێت و دەبێت بە پارچەیەکی ڕەق و سەرتوێژەکەی لووس و خلیسک دەبێت.[ ئینگـ: ice] 

:: تەبەقە سەهۆڵ، پارچە سەهۆڵ. 

:: خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ.  

:: سەرما و سەهۆڵ. 

سەهۆڵان/sehoľan: نتـ:[ کەش] بەیەوە، کۆمەڵە سەهۆڵ.[ ئینگـ: Glacier]

 – قوڵکەی ئاوێ کە سەهۆڵ دەیبەستێ. 

 – ناوی گوندێکە لە موکریان. 

سەهۆڵاو/sehoľaw: ئانتـ:[ سەهۆڵ+ ئاو] ئاوی تێکەڵە بە سەهۆڵ. 

سەهۆڵبەستن/sehoľbestin: کتن:[ سەهۆڵ+ بەستن] یەخکردن. 

سەهۆڵبەند/sehoľbend: نتـ: سەهۆڵێن. 

سه‌هۆڵبه‌ندان/sehoľbendan: نتـ:[ هـ] یەخبەندان، شەختە، بەستەڵەک، ماسیان : کاتێکە لەبەر سەرما و سڕی ئاو بەستبێتی و بووبێتە سەهۆڵ.[ ئینگـ : Glaciation]

سەهۆڵدان/sehoľdan: نتـ: سارنجۆک، سەهۆڵان، یەخچاڵ.[ ئینگـ: ice ]

سەهۆڵبەندی باشوور/sehoľbendî başûr: نتـ: جەمسەری سەهۆڵانی باشوور. 

سەهۆڵبەندی باكوور/sehoľbendî bakûr: نتـ: جەمسەری سەهۆڵانی باکوور. 

سەهۆڵخانە/sehoľxane: نتـ: جێگەیەک کە سەهۆڵی تێدا هەڵدەگرن. بۆ هاوین. زۆزانیک، سەهۆڵکار، بەفرکار. 

سەهۆڵی خۆنەگرتوو/sehoľî xonegirtû: نتـ: جەڵفە( نیمەکارە). 

سەهۆڵی سپی/sehoľî sipî: نتـ: خووێسک.  

سەهۆڵئ وشک/sehoľî wşik: نتـ: سەهۆڵی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن : وشکە دوانە ئۆکسیدی کاربۆن.[ ئینگـ: Dry ice]

 زاراوەی سەهۆڵ لە واتای جودا جودا دا

ئەمبارا سەهۆل/embara sehoľ: نتـ: [ ئینگـ: ice house] 

بەسەهۆڵ داپۆشین/be sehoľ dapoşîn: کتپ: سەهۆڵ لێدان.[ ئینگـ: ice ] 

بەسەهۆڵ دەورەدراو/be sehoľ dewirediraw: ئانفا: لەسەهۆڵدا چەقیو.[ ئینگـ: ice bound] 

بەلەمی سەر سەهۆڵ/belemî ser sehoľ: نتـ:[ ئینگـ: ice boat ] 

بوون بە سەهۆڵ/bûn be sehoľ: کتن:[ ئینگـ: ice ]

تورەکەی سەهۆڵ/turekey sehoľ: نتـ:[ ئینگـ: Dry bag]

چەرخی سەهۆڵ/ çerxî sehoľ: نتـ: چەرخی بەستەڵەک.[ ئینگـ: ice age] 

چیایێ سەهۆلێ سەر ئاڤ/çiyayê sehoľê ser av: نتـ: شاخی سەهۆڵ.[ ئینگـ: ice berg] 

ساردکردنەوە بە سەهۆڵ/sardkirdinewe be sehoľ: کتن: 

کەشتی سەهۆڵ شکێن/keştî sehoľ şikên: نتـ: جەمەد شکێن.[ ئینگـ: ice braker] 

کردن بەسەهۆڵ/kirdin be sehoľ: کتپ: بەستن، مەیاندن. 

گومچکا سەهۆڵ/gumiçika sehoľ: نتـ:[ کباک][ ئینگـ: icepack] 

.

.

.

.