بەلەم ¹ /belem: ن: قایەخ، قاییق( تور)، لۆتکە( ڕووسی) کەشتی بچکۆڵە : ئامرازێکی هاوێژەرە بەکارددەهێندرێت بۆ گواستنەوە لەناو ئاودا، بەلەم ھاوشێوەی کەشتییە. ھەندێک لە بەلەمەکان بە سەوڵ یان بە هێزی مرۆڤ جووڵەیان پێدەکرێت و ھەندێکی تریان سوود لەڕەوت و هێزی با وەردەگرن پێیان دەگووترێت بەلەمی چارۆکەدار. هەر لە دێری زەمانەوە سوود لە دار وەرگیراوە بۆ دروستکردنی بەڵەم ، دواتر بەلەمی کانزایی یان ئاسن کە بە ماتۆر کاردەکەن و لەسەدەی بیستەمدا تواندرا سوود لە فیبەرگلاس وەربگیرێت بۆ دروست کردنی بەلەم و هەندێک گەمەی ئاویی دیکە.
تێبینی |
زانایانی شوێنەوارناسی وادادەنێن کەوا مێژووی بەلەم زیاتر لە 50 ھەزار ساڵ پێش ئێستا لەلایەن مرۆڤەوە دروست کراوە. کە لەوکاتەدا بەلەمەکان زۆر سادە بوون و لە قەدی دار دروست دەکران. |
:: ژێرئاوکەوتن و پێکدادانی دوو بەلەم ( 40) کۆچبەر دەکاتە قوربانی.{ سبەی}
بەلەمی دار/belemdar: نتـ:
بەلەم دروستکردن/belem dirust kirdin: کتپ:[ بەلەم + دروست کردن]
بەلەم سواری/belem siwarî: نتـ: ئەو وەرزشوانەی کە سەوڵ لێدەدات ئان شارەزایە لە بەکارهێنانی بەڵەمی چارۆکەداری.
:: شاهۆ ناسری کانۆسواری سنەیی بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لەلایەن کادێری فەننی فیدراسیۆنی بەلەم سواریی ئێران بۆ پازدەهەمین قۆناغی راهێنانەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاوە ئارامەکانی وڵات بانگهێشت کرا. { چامەکوردی}
کێبەرکێی بەلەم سواری/kêbiřkêy belem siwarî: نتـ:
نوقمبوونی بەلەم/nuqimbûnî belem: نتـ:
هەندێک نموونەی بەلەمی جیاواز |
بەلەمی چارۆکەدار/belemî čarokedar: نتـ:
بەلەمی ئاوی زڵکاو/belemî awî ziľkaw: ن:
بەلەمی سەوڵ/belemî sewiľ: نتـ: [ ئینگـ : Rowing ، Canoe]
بەلەمی سەوڵی واڵا/belemî sewiľî waľa: نتـ: . [ ئینگـ : Faering]
بەلەمی فریادگوزاری/belemî firyadguzarî: نتـ: [ ئینگـ : Lifeboat]
کانۆێ/kanoê: ن:[ بیا][ کەرەستە] بەلەمی سەوڵ.[ ئینگـ : Canoe]
بەلەمی ماتۆردار/belemî matordar: ن:
بەلەمی ماسیگر/belemî masîgir: نتـ: دینگی [ ئینگـ : jolle ، Dinghy]
.
.
_____________________
بەلەم ² /belem: ن: ئامانێک لەشێوەی بەلەم بێت بە چێشت تێکردن.
:: بەلەمێک برنجی خوارد : بەو قاپە درێژکۆلانە دەڵێن کە لە شێوەی بەلەمدان.{ Nabaz Fahmi }
.
.
_____________________
بەلەم ³ /belem: ن:[ توێ] هەر تشتێکی زیندەوەر لە شێوەی بەلەم بچێت.
بەلەمی/belem: نچ:[ توێ] هەر تشتێکی زیندەوەر لە شێوەی بەلەم بچێت. [ ئینگـ : Navicular]{ پەزیشکی، ل، 219}
بەڵەمییەکان/belemîyekan: نتـ: ڕەگەزێکە لە گیاندارە و پاتۆمەکان خانەکانی لەشێوەی بەلەمدار.
چاڵی بەلەمی/belem: نتـ:[ توێ] هەر چاڵێک لە لەشی زیندەوەردا لە شێوەی بەلەم بچێت. [ ئینگـ : Navicula , Fossa Navicular]
.
.
.
.