مێشک/mêşik: ن:[ توێ][ تێبینی لێرە لە کاتی ئێستادا تەنها تیشک دەخەیەنە سەر مێشکی مرۆڤ] مەژمەژگ، مەغز : مێشک دەکەوێتە ناو ئێسکی کەللەسەر، وە بە بەشی سەرەکی کۆئەندامی نێرڤە دەناسرێت، کێشی میشک لە 2 % کێشی مرۆڤ دەبێت. پێکهاتووە لە 100 ملیارد خانەی نێرڤی کە بەیەکەوە بەستراون لەناو تۆڕێکدا.   

ئەرکی مێشک پرتە( ڕاتەکان)ی نێرڤی : nerve impuls لە تێکڕای ئەندامە هەستوەرەکانی لەشەوە وەردگرێت و شییاندەکاتەوە و ڕێکیاندەخات و دەیاننێڕێتەوە بۆ ڕاتەکانە دەرچووەکان، ئەوەش ماسوولکەکان و لووەکان( گلاندەکان) چاڵاکدەکات، ئەنجامی ئەم کردەیە بۆ نموونە لە دەربڕینی مرۆڤ وەک دوواندن یان هەڵسووکەوت کردنێک وەک سەما خۆی بنوێنێت. ئەم بەرەڤاژۆیە( پرۆسیس)ـە پێوستی بە ووزەیەکی زۆر هەیە. بەشێوەیەکی بەردوام مێشک پێویستی بە ئۆکسجین و مژاکی خۆراکی زۆر هەیە کە بۆی ڕەوان بکرێت. ئەمەش لە ڕێگای بۆری خوێنەوە ئەنجام دەدرێت. کەمی ئۆکسجینی کوتوپڕ، دەبێتە هۆی تێکدانی شێوازی کارکردنی مێشک. بۆنموونە دەبێتە هۆی رەشبوونی پێش چاو، لەهۆشخۆچوون، ئەگەر کەمی ئۆکسجین درێژەی کێشا، دەبێتە هۆی تێکدانی خانە نێرڤییەکان. کارکردنی خانەنێرڤییەکان کۆمەک دەکرێت لەلایەن خانەکۆمەکییەکانەوە( glial cells)، ئەم خانانە هەڵدەستێت بە گوێزانەوەی راگەیاندنەکان( پەیوەندی بەستن) بە بێ گرفت لەنێوان خانەنێرڤییەکان. هەروەها خانە نێرڤییەکان دەپارێزدرێت لە میکرۆئۆرگانیزمی دەرەکی، بارودۆخی هەوکردن، مژاکی ژەهراوی. [ لا : encephalon] 

ماددەی بۆر [ لا : substantia grisea]

ماددەی سپی پێکهاتووە لە دەرچووی خانەی نێرڤیییەوە. هەمیشە مسۆگەری دەکرێت بە کیف( بەرگ)ێکی چەورییەوە( myelin sheath) ئەم چەورییەش ڕەنگی سپی دەنوێنێت.[ لا : substantia alba]. 

دڕکەپەتک 

درێژکراوەی مێشک دڕکەپەتک کە دەکەوێتە ژێر کەللەسەر( کونێکی گەورە : foramen magnum)، دڕکەپەتک دابەش دەبێت بە سێ بێت. لەبەشی هەرەدواوە، درێژکراوەی مارڤ :  medulla oblongata . بەردەوام دەبێت بۆ پردی مێشک ( pons). هەروەها بەردەام دەبێت بۆ بەشی پێشەوەی ڕەگەمێشک، مێشکی ناوەڕاست ( mesencephalon).

لە ناو دڕکەپەتک ڕێڕەوە پەتی( وایەر) درێژی نێرڤی هەیە. ئەوە ڕێنووێنی راتەکان جیا دەکات لە مێشکی بۆری بەکارنەهاتوو بۆ دڕکەپەتک، جیادەبێتەوە بە پێچەوانەی ڕێڕەوەکە لە دڕکەپەتکەوە  بۆ بۆرەمێشکی بەکارنەهاتوو. ڕەگی مێشک لەشی خانەیی لەوجۆرە دەگرێتەخۆ بۆ خانە نێرڤەکان. ئەوجا دەرچەکان دەبێرێت بۆ دەرەوە بۆ ناو ئەو  12  نێرڤەی مێشک.

.

پێكهاتەكانی مێشكی مرۆڤ،  

دوو بەشەی مێشک(بەشی چەپ و راست) لەفرمان و پەیامدا بەتەواوی لەیەكتر جیاوازن.

ئێستاكە سەلمێنراوە كە مێشكی مرۆڤ بە تەواوی لە دوو بەش پێکهاتووە، كە هەریەكەیان كۆمەڵێک فرمان و كاری خۆی هەیە و ناكرێت لە بیری یەكتر ئەركەكانیان جی بە جی بكەن، بەڵكو هاوبەشن لە جی بە جێكردنی فرمانەكان.

( بەشی چەپ و بەشی راست) ی مێشک وەک ئۆرگانێكی یەكگرتوو كاردەكات كە رایەڵ و پرد لە نێوانیاندا هەیە و بەكۆمەڵی دەمار( نێرڤ) ئەم دوو تۆپەی مێشک پێكەوە پەیوەستن.

( بەشی چەپی مێشک) ئەو بەشەیە كە بەرپرسە لە بیركردنەوە، هۆشیاری، ئاخاوتن، رەخنە لە رووداو و شتەكان هەروەها بەرپرسە لە توانای نووسین و بیركردنەوە بە ( وشە) بەو نیوە بەشەی مێشك دەوتری ( عەقلی ئاگاهی) چونكە بە هۆی ئەم بەشەی مێشكەوە دەتوانین تەعبیر لە بوون و هۆشی خۆمان بە وشە بكەین، كە لە رێی ئاخاوتن و گفتوگۆوە رووداوەكان شی دەكرێتەوە جا چ بە ئاخاوتنێك لە ناوەوەبێت یاخود بە دەنگی بەرز.

كەچی (بەشی راستی مێشك) ئەو نیوە تۆپەی دەماغە كە بەرپرسە لە سۆز، داهێنان، دانایی، خەونەكان و خەیاڵ، كە لەرێی ئەم نیوە بەشەوە دەتوانین هەموو وێنە و خەیاڵەكان بەرجەستە بكەین كە لە كاتێكدا ناتوانین لە رێگەی ئاگاهیەوە ئەو شتانە كۆنتڕۆل بكەین.

بەم نیوە بەشەی مێشک دەوترێ(عەقلی نا ئاگاهی) چونكە لەسەر ئاستی ئاگاهی كارەكانی خۆی جێبەجێ ناكات بەڵكو پەیوەستە بەخەیاڵ و وێنەكردنەوە.

( بەشی راستی مێشک) بۆ هەموو بیروبۆچونێک لەسەر پێگەی سۆزداری كاردەكات و كات وەک خۆی ناناسێتەوە. بۆ نموونە ئەگەر لاوێک ئەزموونێكی سۆزداری تاڵ یان شیرینی هەبێت و كاتێكی زۆری بەسەر چووبێت، هەر کاتێک دەرفەتێک بێتە پێش و ببێتە هۆی رووژانی ئەم ئەزموونە، ئەوە هەر لەخۆی لێشاوی ئەم سۆزە سەرهەڵدەداتەوە و وەک ئەوە وایە کە دوێنێ ئەم ئەزموونە رووی دابێت، چونكە هەرچەندە بەشی چەپ( عەقلی ئاگاهی) بەرهەڵستی دەكات و بەقسە و ئاخاوتن باسی ناكات بەڵام هەموو وێنە و خەیاڵەكان لە هەمانكاتدا لە بەشی راست (عەقلی نا ئاگاهی) رەگیان داكوتیوە و خەزن كراون، بۆیە پەیوەندییەكە پێچەوانەیە، ئەگەر هەرچەندە هەوڵبدەن كە لە ئاستی ئاگاهیەوە لە بیری بكەین ئەوە بە پێچەوانەوە لە ئاستی نا ئاگاهیەوە زیاتر خەیاڵ و وێنەكان رەگ دادەكوتن و بەهێزتر دەبن، هەر بۆیە كارێكی مەحاڵە، لە رێی مەنتقەوە، بتوانی كێشە دەروونی و گرفتە روحی و سۆزداریەكان چارەسەر بكەیت، قەت چاوەری مەكە بەشی راستی مێشك بە مەنتق و ئاخاوتن كارەكانی خۆی رابپەڕێنێت، هەر لەبەر ئەوەشە كە هیچ سوودێكی نیە لە ئەزموونێكی روحی و سۆزداری وا بەكەسێك بڵێی (دەی لە بیری خۆتی بەرەوە… وازی لی بێنە) یان پێی بڵێی (ساڵانێك لە مەوبەر ئەمە روویداوە و بیری لی مەكەوە) چونكە هەرچی پەیوەستە بەلایەنی سۆزداریەوە رێك و راست دەچێتە ژێر ركێفی بەشی راست لە مێشك لە رێی خەیاڵ و وێنەكردن، بۆیە پێویستە گرنگی بەشی راستی مێشك فەرامۆش نەكرێت و ئەم بەشەی مێشك پەروەردە بكرێت بە وێنە و خەیاڵی نوی كە ئاماژەبێت بۆ سەوزبوونەوە و گۆڕانی ئیجابی لە روح و سۆزدا، تاوەكو جێگای وێنە و خەیاڵە كۆنەكان بگرێتەوە و هێمنی و ئاسودەیی لە رووح بچێنێت، هەروەها ئەزموون و تاقیكردنەوە كۆنەكانیش لە یادبچن و بسڕێنەوە……

.

زه‌رپی مێشک/zerpî mêşik: نتـ:[ زەرپی+ مێشک] هه‌ژانی مێشک.[ ئینگـ : Concussion].

.

.

.

.

.