کەلـلەسەر/kelileser: نتـ:[ توێ][ کەلـلە+ سەر] ئێسکەسەر، پیت، تەپڵی سەر، تەوقی سەر، کلۆخ:kilox، قاپیلکە سەر، کاپۆل _ کاپۆڵک، کاتک، کاجیر، کاژە _کاژەڵاک، کافا : بەشی سەرەوەی تەوەرە پەیكەرە : ئێسکی کاسەی سەر و دەموچاو و ئێسکۆکەکانی گویێ ناوەڕاست دەگرێتەوە. سەرجەمی ئێسکەکانی کەللەی سەر ( 22) ئێسکن، دابەش دەبن بەسەر دوو ناوچە جیاوازی سەردا.[ ئینگـ ، لا : cranium]. 

.

A – کاسەی سەر یان قاپیلکەی دەماغ پێکهاتووە لە شەش شێوە ئێسک، کە چوار یان تاکن و دووانیان چووتن لەم لاو  و ئەولای سەر کەوتووون، تێکڕا دەبنە هەشت پارچە :  سندووقێکی بچووکیان پێکهێناوە بۆ پاراستنی دەماغ، لێوارەکانی ئام ئێسکانە گرنج گرنجن و چوونەتە ناو یەکەوە، لەبەرئەوە بە جومگە نەبزوێنەکان دادەندرێن. کونێکی تا ڕادەیەک گەورەش لە ژێر کاسەی سەردا هەیە دڕکەمۆخی پێدا تێدەپەڕێت و پێی دەڵێن شاکەلەبەر.  هەرەوەها بۆشایی یەک لە کەلـلەی منداڵدا هەیە پێی دەڵێن : شلکەسەر ( یافوخ).

.

 پێکهاتەی پارچەکانی کەلـلەسەر 

1 .  ناوچەوانە ئێسک/nawçewane êskî: نتـ:[ توێ][ ناوچەوان+ ئە+ ئێسک] تەوێڵی.[ ئینگـ: frontal bone]

2 .  ئێسکی مێخی/êskî  mêxî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ ] ئیسکێکە لە ناو کەلـلەی سەردا.[ ئینگـ: sphenoid]

3 .  پاتەسەر/bateser: نتـ:[ توێ][ پاتە+ سەر] پشتسەر: ئێسکی پاشەسەر لە ژێر و دواوەی کەلـلەوە کە کونێکی هێلکەیی تێدایە و ڕێگای پێوەندی مێشک و پەتەمازە خۆش دەکات.[ ئینگـ: occiput].  

4 . ئێسکی بێژنگی/êskî bêjingî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ بێژنگی] بێژنگەئێسکە : ئیسکێکە لە ناو کەلـلەی سەردا.[ ئینگـ: ethmoid]

5 .  ئێسکی لاجانگی/êskî lacangî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ لاجانگی] ئێسکێکی پەپوولەیی کە بنی کەلـلە دەگرێت، لای چەپ.[ ئینگـ: temporal]

6 .  ئێسکی لاجانگی/êskî lacangî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ لاجانگی]  ئێسکی لاجانگی : ئێسکێکی پەپوولەیی کە بنی کەلـلە دەگرێت، لای ڕاست.[ ئینگـ: temporal]

7 .  ئێسکی دیواری/êskî dîwarî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ دیواری] ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ: parietal]

8 .  ئێسکی دیواری/êskî dîwarî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ دیواری] ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ: parietal]

.

B – ئێسکەکانی دەموچاو لە کەلـلەسەردا بریتین لە 14 دانە، کە 6 دانەیان جووتن و 2 دانەیان تاکن. 13 پاژی لکاوە بە کەلـلەوە و ناجووڵێت. 

9 .  ئێسکی گاسنی/êskî gasinî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ گاسنی] گاسنەئێسک: ئێسكی پشتەوەی تیغەی لووت.[ ئینگـ: Vomer]

10 . ئێسکی شەویلگەی خوارەوە/êskî şeyilgey xwarewe: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ] ئێسکی شەویلگەی خوارەوە.[ ئینگـ: mandible]

11.  ئێسکی مل/êskî mil: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ ] چەڵەمەی مل : ئێسکی تەڵەمشکێنە لەسەر قورقوشم، لە شێوەی بادا.[ ئینگـ: hyoid]

12 . ئێسکی كاكیلەی سەروو/êskî kakîley serû: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ كاكیلە+ ی+ سەروو] ئێسکی شەویلگەی سەرەوە، لای چەپ.[ ئینگـ: maxilla]

13 . ئێسکی كاكیلەی سەروو/êskî kakîley serû: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ كاكیلە+ ی+ سەروو] ئێسکی شەویلگەی سەرەوە، لای ڕاست.[ ئینگـ: maxilla]

14 .  ئێسکی مەڵاشوو/êskî meľaşû: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ مەڵاشوو] ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ: palate]

15 .  ئێسکی مەڵاشوو/êskî meľaşû: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ مەڵاشوو]  ئێسکی لای چەپ. [ ئینگـ: palate]

16 .  ئێسکی لووت/êskî lût: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ لووت] ئێسکی کەپوی لای چەپ.[ ئینگـ: nasal bone]

17 .  ئێسکی لووت/êskî lût: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ لووت] ئێسکی کەپوی لای ڕاست.[ ئینگـ: nasal bone].[ ئینگـ : nasal]

18 .  ئێسکی گوێچکەماسی ناوەوەی لووت/êskî gçike masî nawewey lût: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ گوێچکەماسی+ ناوەوە+ ی+ لووت ]  ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ: Concha nasalis inferior]

B .  ئێسکی گوێچکەماسی ناوەوەی لووت/êskî gwêçike masî nawewey lût: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+  گوێچکەماسی+ ناوەوە+ ی+ لووت] ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ : Concha nasalis inferior]

19 .  ئێسکی کوڵمی/êskî  kuľimî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ کوڵم+ ی ]  ئێسکی کوڵمی : ئێسکی گۆنەیی، ڕوومەتە ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ : zygomatic]

20 .  ئێسکی کوڵمی/êskî  kuľimî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ کوڵم+ ی]   ئێسکی گۆنەیی، ڕوومەتە ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ : zygomatic]

21 .  ئێسکی فرمێسکی/êskî  firmêskî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ فرمێسک+ ی]  ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ : lacrimal ]

22 . ئێسکی فرمێسکی/êskî firmêskî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ فرمێسک+ ی]  ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ : lacrimal ]

.

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی کەلـلەیی

کەلـلەیی/kelileyî: نچ:[ توێ] ئەوەی پەیوەندی بە کەلـلەوە هەبێت، یان پێشگرێکە لە زمانی کوردی بۆ زۆر دەستەواژەی زانستییە کە پەیوەندەی بە کەلـلەوە هەبێت.[ ئینگـ : cranial , cranio]{ پەزیشکی، ل، 98}. 

کەلـلەیی دەمی/kelileyî demî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  cranio buccal]

کەلـلەیی دڕکنی/kelileyî diřkinî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  craniospinal]{ پەزیشکی، ل، 99}.  

کەلـلەیی ڕوویی/kelileyî řuwyî : نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniofacial]  

کەلـلەیی گەروویی/kelileyî gerûyî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniopharyngeal

کەلـلەیی گوێچکەیی/kelileyî gwêçkeyî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio aural

کەلـلەیی مێشکی/kelileyî mêşikî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio cerebral

کەلـلەبڕین/kelileyî biřîn: کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : craniectomy].

کەلـلە پێو/kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  craniomater] 

کەلـلە شکاندن/kelile şikandin: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio clasis] 

کەلـلە نەرم بوون/kelile merim bûn: نتـ:[ توێ] ئێسکە کەلـلە نورم دەبن.[ ئینگـ : craniomalacia] 

کەلـلە هەڵدرێن/kelile heľdirîn: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  craniotomy] 

ئەستووربوونی ئێسکەکانی کەلـلەسەر/estûrbûnî êskekanî kelileser: نتـ:[ توێ][ کەلـلە+ سەر] [ ئینگـ : Craniosclerosis]

ئێسکاندنی درزەکانی کەلـلە/êskandinî dirzekanî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniostosis]  

تەنگبوونەوەی درزەکانی کەلـلە/tengbûnewey dirzekanî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  craniostenosis] 

چۆڵەمەیی کەلـلەیی/çoľemeyî kelileyî: نتـ:[ توێ][ چۆڵەمەیی+  کەلـلەیی .[ ئینگـ : Cleidocranial].

ژێرکلوخی/jêr kiluxî: ئانتـ:[ توێ][ کباک][ ژێر+ کلوخی] ژێر کەللەسەری. [ ئینگـ : subcranial].

سووتانەوەی ئێسکەکانی کەلـلە/sûtanewey êskekanî kelile: نتـ:[ نخ][ + ئێسکەکانی+ کەللە] هەوکردنی ئێسکەکانی کەلـلە. [ ئینگـ : Mastoiditis].

قڵیشی زگماکی کەلـلە/qiľişî zigmakî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  cranioschisis] 

قۆڕی کەلـلە/qořî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  cranio cele]

نەخۆش کەلـلە/nexoş kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio pathy]  

وێنەگرتنی کەلـلەسەر/wênegirtinî kelileser: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  craniography]

هەوکردنی ئێسکەکانی کەلـلە/hewkirdin êskekanî kelile: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ئێسکەکانی+ کەلـلە] سووتانەوەی ئێسکەکانی کەلـلە. [ ئینگـ : Mastoiditis] [ ئینگـ : cranitis]  .

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 4   +   4   =