بچکە/biçke: ئانتـ:[ بچک(بچووک) یان( ب+ چک : چووک)+ ئە]

1 – بچکۆک. 

2 – بێچوو.

بچکەڵە/biçkeľe: ئانتـ:[ بچک( بچووک)+ ئەڵە] بچکۆلە.

بچکەڵانە/biçkeľane: ئانتـ:[ بچک+ ئەڵانە] ووردیلە، بچکۆلانە.

بچکۆک/biçkok: ئانتـ:[ بچک+ ئۆک] چکۆڵە، بیچک، بچووک، گچکە، بشکۆژ، کەم قەوارە.

بچکۆل/biçkoľ: ئانتـ:[ بچک+ ئۆڵ] بچکول : مێرمنداڵی بچووکی پێ گازدەکرێت.

بچکۆلانە/biçkoľane: ئانتـ:[ بچک+ ئۆڵانە] ووردیلە، بچکەڵە، بچکۆلە، بچکەڵانە، چکۆڵە، چکۆلۆکە، زۆر وورد، بیچکەڵە

:: بێنە ماچت کەم دەم بچکۆلانە.

بچکۆڵە/biçkoľe: ئانتـ:[ بچک+ ئۆڵە] ووردە، بچکۆلە، بچکۆلانە.

.

.

.

.