پۆڵکە/poľike: ن:[ ڕوو][ هـ] پاقلەدیوانە، پۆقلە، خۆمانە، زریزانە، شنبلیلە، شوقل، قەلۆکە، کەلوەگایە، کەلوەمارە( قەلادزێ)، کەلی، کەلیک، گاگۆز( کۆیە)، گاکۆژا( هەولێر)، ماشەماران( ئیلام) ماشکێولە، ماشکوێلە( ئیلام)، ولێرە( سنە) : گیایەکی خۆڕسکی بەهارییە، بەرزییەکەی تا مەترێک بڵنددەبێت، کە دووگەڵای ووردی نووکتیژی درێژ لە ساقەکەی جودادەبنەوە، ڕەنگی گوڵەکەی سپی، زەرد یان شینێکی کاڵ دەگرێت، بەرەکەی وەک کەلووی پاقلەیە یان وەک ماش خڕە، بەڵام گەورەترە، بەئەندازەی نۆکێک دەبێت، بە فەریکی ئەم کەلوویانە لێدەکەنەوە و دەیکوڵێنن و دەیخۆن تامێکی زۆرخۆشی هەیە، ئەم ڕووکە لە نێو شیناوەرد و شێوەردان هەڵدەدات.[ Bot :Lathyrus sativus ]

{

گەنمە مەلای بێ زیزانە و زیوان

بێ پۆڵکە و چێودان، گورگە و گلێرە
}{ سەیفولقوزات}
 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division class order family  genus Species
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر
plantae angiosperms rosids fabales fabaceae lathyrus L. sativus
جیهانی ڕووەک  تۆوداپۆشراوەکان گوڵدارەکان پاقلەمەنییەکان پەپوولەییەکان   پۆڵکە
 جۆرەکانی پۆلکە لەزمانی کوردیدا بەم شێوەیەن
 پۆڵکەپشیلە/poľikepişîle: نتـ:[ ڕوو] کۆڵکنە. 
 پۆڵکەخاتونە/poľike xatûne: نتـ:[ ڕوو] شوقلێ خاتوونە، کەلی چیچک: جۆرە پۆلکەیەکی خۆرسکە دەخورێت.[ لا: Pisum sativum L][ فەرەنسی: Gesse blanche ،Pois carré ،Pois de berbis]
  پۆڵکەڕەشه
  پۆڵکەفەرەنگی
  پۆڵکەقەسپە/poľikeqespe: نتـ:[ ڕوو]
  پڵۆکەگاجووتە/poľikegacûte: نتـ:[ ڕوو]
  پۆڵکەگایانە/poľikegayane: نتـ:[ ڕوو] گاگۆز، کاووز، گاوانە : جۆرە پۆلکەیەکی خۆرسکە گەلاکانی پانە، گوڵی بنەوشەی دەگرێت، دانەکەی بەخوێوە دەیکولێنن، دەخورێت. ئەم گیایە زۆر ڕەشەووڵاخ دەیخوات بۆیە پێی دەگووترێت گاوانە.{ گیو، ل، 736}.
  پۆڵکەمارانە/poľikemarane: نتـ:[ ڕوو] شوقڵیمارانە: جورە پۆلکەیەکی خۆرسکە، ناخورێت.
 ئەم شەش جۆرەی پۆڵکە هەموویان دەخورێن و ژەهراوی نین تەنها پۆڵکە مارانە ناخورێت.
 لە وەرزی بەهاردا دەڕوێن و زیاتر لەناو شینایی دەغڵودان و لەوەرگەکاندا. لە گوندەکان لە دێبەر و زەوییە پەینگەکان زۆر گەشەدەکەن
 دەتوانرێت دوای شۆردنەوە بەکاڵی بخورێت و بەلێنانیش وەک شۆربا( شلە) وەک شلەی پاقلەمەنیەکانی تر سازدەکرێت.

پۆڵکەی بۆنخۆش/poľikey bonxoş: نتـ:[ ڕوو] گالی بۆن خۆش. گیایەکی بۆنخۆشە دەنکەکەگ خڕە.

پۆڵکەی نانەکەوە/poľikeynanekewe: نتـ:[ ڕوو] پۆڵکەی نانەکەوە گەڵاکانی دەدرێت بە کەو ناسک و ئاودارن ئەو بەزالیایەش کە لەقتونراوە و لە مارکێتەکان هەیە و لە بریانی و هەندێ خواردنی تردا بەکاردێت جۆرێکی پۆڵکەیە. 

پۆڵکەی هیندی/poľikey hîndî: نتـ:[ ڕوو] جۆرێکە لەدانەوێلە وەک هەرزن وایە بەشێوەی دان دەدرێت بە کۆتر.

.

.

.

.