دۆز ¹ /doz: ن:[ هـ] دوورەوە : ئەو كەسەیە كەوش و چشتی تر دەدورێتەوە.
:: پینەدۆز.
.
.
____________________
دۆز ² /doz: ن:[ كباك]
1 – هۆ، مایە، بۆنە، مەرام : مەبەست لە ژیاندا.
2 – داخوازی، ئامانج، داوا، خواستن.
3 – تۆڵە، حەیف.
دۆزكرن/dozkirin: كتپ:[ باد] داواكردن.{ خال، ل، 127}
دۆزگەر/dozger: ن:[ كباك]
.
.
_____________
دۆز ³ /doz: ن:[ كباك] خۆ بەزیرەک و خۆش خوونواندن.
دۆزدار/dozdar: ئانتـ:[ كباك] خۆبەزیرەك و خۆش خوونووێن.
.
.
________________
دۆز 4 /doz: ن:[ پز] دۆس : دەستەواژەی پزیشكییە واتا ڕادەی خۆراكی هەر ژەمێكی دەرمان.{ ناهید، ل، 438}.
.
.
______________
دۆز 5 /doz: ڕەگ:[ دۆزین] پشكن، پشكنەر، دیتەر.
:: خۆت بدۆزە.
:: سەرم بدۆزە.
دۆزراو/doziraw: نفا:[ دۆزین] پشكناوە، پشكێنراو.
دۆزراوە/dozirawe: نفا:[ دۆزین] گومی پەیژاكراو، چشتێكە دۆزرابێتەوە، دیترابێتەوە.
دۆزرایەوە/dozirayewe: نفا:[ دۆزین] .
دۆزەر/doz: نفا:[ دۆزین] دیتەر، دیارخەر، ناسەرەوە.[ ئینگـ : detector ].
دۆزەر/doz: ن ، ئان:[ دۆزین] سەحکەر.[ ئینگـ : detective ].
دۆزەرەوە/dozerewe: نفا:[ دۆزینەوە]
1 – داهێنەر.
2 – پشكێن، وەك داودۆز.
دۆزەرەوەی/dozerewey: ئانفا:[ دۆزەرەوە+ ی] سەحکرنبار.[ ئینگـ : detectible]
دۆزین/dozîn: كتن:
1 – بژاركردن، خوراندن، پشكووناندن _ پشكوونینەوە، لێكۆڵینەوە.
2 – مەبەست لە نۆڕینی بەرگی دژوێنە بۆ مۆریانە و ئیتر.
دۆزینەوە/dozînewe: كتن:[ دۆزین+ ئەوە]
1 – ئاشكراكردنەوە، بەسەرگرتنەوە، پەیداكردنەوە، دیاركردنەوە، دەستكەوتنەوەی چشتی گومبوو، دیتنەوە بۆ ووڵاخ و ئیتر، سەح کرن( باد).[ ئینگـ : Find]
2 – کەشفکردن، گردان، بەسەرهەڵبوون، بیناندنەوە، ڤەدیتن، داهێنانی و پەی بردن بەچشتێك كە لەوە پێش نەزاندرابێت، ناسینەوە.{ خال، ل، 127}..[ ئینگـ : detection]
دۆزینەوەیی/dozîneweyî: نچ:[ دۆزینەوە+ یی] سەح کرنباری( باد).[ ئینگـ : detectibility]
دەی دۆزێتەوە/dey dozêtewe: كتن:[ دۆزینەوە] دەناسێتەوە، سەح دکت( باد)، شووێن پێ هەڵدەگرێت.[ ئینگـ : detect]
.
چالاکاندن دۆز/čalakandin doz: نتـ:[ کیمیـ][ فیز][ چالاکاندن+ دۆز] دیتەری چالاکاندن.[ ئینگـ : activation detector ].
.
.
.
.