بزێو/bizêw: ئانفا:[ بزاوتن( بزووتن)] [ ئینگـ : animation]

1 – بوێر، خیز، گەرناس : ئەو کەسەی زۆر دەجووڵێت و ناڕەحەتی بۆ دەوروبەری خۆی سازدەکات. 

دەبزوێت، ببزوێت، بزا، بزووت، نەبزێو، بزاوتووێتی، بزێون، بز،

:: هەستکردن بە چالاکی و بزێوی.

2 – پاشگرێکە لە زمانی کوردیدا دەڵکێت بەدوای ناو و ئاوەڵناوەوە

:: سەربزێو

:: بن بزێو

:: دەست بزێو.

بزێوکردن/bizêw kirdin: کتپ: سەخڵەت کردن.

بزێونە/bizêwne:  ن: کاری تەقیین( تۆو)، ڕووان، نشونەما.

بزێوی/bizêwy: نچ: جووڵانی زۆر.

.

بەبەی بزێو/bizêw: ئانفا:

بنبزێو/binbizêw: نتـ:[ بن+ بزێو( زیواندن)] بەستە وگۆرانی سووکەڵەی خۆش، کەگوێ و لەش دەخاتە جووڵە.

بنبزێوکە/binbizêwke: نتـ:[ بن+بزێو( زیواندن)+ کە] بنبزێو.

دەستبزێو/destbizêw: نتـ:[ دەست+ بزێو] بزۆز، سەربزێو، سەرکێش.

دەستبزێوی/destbizê: نچ: بزۆزی، سەربزێوی، سەرکێشی.

سەربزێو/bizêw: نتـ:[ سەر+ بزێو] دەستبزێو، سەرکێش. 

{

قه‌له‌م بۆوا عه‌جوول و سه‌ر بزێوی
له‌به‌ر چی رۆژ و شه‌و رێگا ئه‌پێوی

}{ فەنایی}

کورسی بزێو/kursî bizêw: نتـ:

.

.

___________________

بزێو/bizêw: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.

.

.