بێچوو/bêçû: ن: وەچە، زا : بەچکەی ئاژەڵ و ووردەی مەڵ و خشۆک.

بێچووە بەور/bêçuwe bewir: نتـ:[ بێچوو+ە+ بەور] بەچەکەبەور.

بێچووەڕێوی/bêçuwe řêwy: نتـ: بەچکە ڕێوی.

بێچووە مامز/bêçuwe mamiz: نتـ: کارمامز.

بێچووەوان/bêçuwewan: نتـ: بەرخەلەوان، کارەوان، بێچڤان.

بێچوولە/bêçûle: ن:

1 – بەچکە.

:: بێچوولە مار.

2 – ماسوولەی خەرک.

بێچووی ناوزک/bêçûy nawzik: نتـ: پیز، پیزە، پس و تۆل.

بێچووی کەروێشک/bêçûy kerwêşik: نتـ: خرناکە.

.

.

____________________

بێچوو/bêçû: ن:[ کۆن] جۆرێک پارەی عوسمانی بووە.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 3   +   10   =