زا ¹ /za: ن:[ ڕەگ و باری ڕابردووی كەسی سێیەمی تاكی مێینەیە لە بۆ كرداری( زان) یان( زایین)]

1 ) ڕۆڵە، زادە، زاگ، فرەزەند، منداڵ( کە)، وەچە : نەوە وەک كوڕ یا كچ.{ مەردۆخ، ب، ل، 795}

:: ئەم ئافرەتە زایێكی لە زگدایە.

:: زایەكم لە زگدا بێت.

:: ئەو بەرخە دوێنێ زا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 394}.  

2 ) بەچكە، بێچووی مەڕ و بزن : زاک( ئاژەڵ)

زا/za: ئان: ب( زوا).

:: مەڕەکە زا، بەرخێکی بوو. 

زان/zan: کتن: منداڵ بوون. 

:: لە زگ و زا کەوتووە. 

زاوە/zawe: ف: واتا منداڵی بووە. 

زای/zay: ف:

1 ) منداڵت بوو.

2 ) لەدایک بووی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 375}. 

زایە/zay: ف: لەدایک بووە. 

زایەنە/zayin: کتن:[ هـ] زاین، زان : بۆ ئاژەڵی دەکار دێنن. 

زاین/zayin: کتن:

دووریی فۆرمی هەندێ ڕەگ و قەد لەیەکەوە چاوگ  ڕەگ  قەد  { محەمەد فەتتاح، ئەوڕەحمانی حاجی مارف، کردار، ل، 26}
زاین  زێ  زا

زایێ/zayin: ئانفا: ژنێ کە زۆر زگ و زا دەکات. 

زایی/zayin: ف: زا، زاو، دی.

:: مناڵی بوو، بێچووی بوو.( کرداری ڕابردووە).  

زایین/zayin: کتن: زان، زاین.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 375}.    

.

.

____________

زا/za: یەكەمین پاشگرە لە زمانی کوردییدا بەواتای وەچە: – 

پلەی یەکەم  خستنەسەر  پلەی دووەم
 پلەی سێ هەم 
 ئام ( مام) ئامۆ  + زا   ئامۆزا  ئامۆزازا
 برا   + زا   برازا   برازازا
 پەری  + زا  پەریزا   
 پوور  + زا  پوورزا  پوورزازا
 خاڵ، خاڵۆ  + زا  خاڵۆزا  خاڵۆزازا
 خوشک+ ئە  + زا  خوشکەزا   خوشکەزازا 
 کوڕ  + زا  كوڕەزا  کوڕەزازا
 میمک  + زا  میمکزا  میمکزازا

.

.

__________

زا ² /za: ئاک: دەی سا، كەوابوو، كەوایە.

.

.

__________

زا ³ /za: ئاک: گەر، نۆرە : نۆبە لە قومار دا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 394}.    

.

.

___________

زا  4 /za: ئان: وشک _ ووشک، زوها _ زوا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 394}.     

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 4   +   2   =