کڵاش/kiľaş: ن:[ پۆشاک] پێڵاوێکی دەستچنە کە لە کوردستان و بەتایبەت ھەورامان( تەوێڵە، بیارە، نۆدشە)دا دروست دەکرێت. زۆرتر پیاوان کڵاش لە پێدەکەن بەڵام بۆ ژنانیش کڵاش ھەیە کە خورییەکەی کەمێک جیاوازیی ھەیە و بەشێوەی سۆل و بە شێوەی جۆراوجۆریش دەچنرێت.
کڵاش لە دووبەش پێک دێت | |
بەشی یەکەمی | ژێرەوەیە کە لە پەڕۆ دروست دەکرێت |
بەشی دووەم | پێی دەگوترێت سەرە کە لە دەزوویەکی ئەستوور لە لۆکە دروست دەکرێت و پەرگی پێدەگوترێت. |
:: دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات.
:: کڵاش خوەت بکەرە سەرین.
:: کڵاش بۆ دۆمەژن باشە.
:: مەریوان دەبێتە پایتەختی جیهانیی کڵاش
بنپەرگ/binperg: نتـ:[ بن+ پەرگ] ژێرچینی پەرگەمای کڵاش : ڕیزێک چنینە لە سەربنی کڵاشی کوردی، وەک بناغەیەک دەیچێنن، پاشان ئەسڵی کلاشەکەی لەسەر دەچنن.
کڵاشی کرماشان/kiľaŝî kirmaŝan: نتـ:
پرۆژەی دروستکردن و چنینی کڵاش/pirojey dirustkirdin û çinînî kiľaŝ: نتـ:
سەرجەم پێداویستیێکانی دروستکردنی کڵاش/sercem pêdawîstiyêkanî dirustkirdinî kiľaŝî: نتـ:
ئاجیه/aciye: ن:[ د][ پۆشاک] دەوری کڵاش و گیوە.
گیوە/gîwe: ن:[ پۆشاک] کڵاش بن چەرم.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 745}
.
.
.
.