کڵاش/kiľaş: ن:[ پۆشاک] پێڵاوێکی دەستچنە کە لە کوردستان و بەتایبەت ھەورامان( تەوێڵە، بیارە، نۆدشە)دا دروست دەکرێت. زۆرتر پیاوان کڵاش لە پێدەکەن بەڵام بۆ ژنانیش کڵاش ھەیە کە خورییەکەی کەمێک جیاوازیی ھەیە و بەشێوەی سۆل و بە شێوەی جۆراوجۆریش دەچنرێت.

کڵاش لە دووبەش پێک د‌ێت
  بەشی یەکەمی   ژێرەوەیە کە لە پەڕۆ دروست دەکرێت
  بەشی دووەم   پێی دەگوترێت سەرە کە لە دەزوویەکی ئەستوور لە لۆکە دروست دەکرێت و پەرگی پێدەگوترێت.

:: دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات.  

:: کڵاش خوەت بکەرە سەرین.

:: کڵاش بۆ دۆمەژن باشە.

:: مەریوان دەبێتە پایتەختی جیهانیی کڵاش 

بنپەرگ/binperg: نتـ:[ بن+ پەرگ] ژێرچینی پەرگەمای کڵاش : ڕیزێک چنینە لە سەربنی کڵاشی کوردی، وەک بناغەیەک دەیچێنن، پاشان ئەسڵی کلاشەکەی لەسەر دەچنن. 

کڵاشی کرماشان/kiľaŝî kirmaŝan: نتـ:

پرۆژەی دروستکردن و چنینی کڵاش/pirojey dirustkirdin û çinînî kiľaŝ: نتـ: 

سەرجەم پێداویستیێکانی دروستکردنی کڵاش/sercem pêdawîstiyêkanî dirustkirdinî kiľaŝî: نتـ:

ئاجیه‌/aciye: ن:[ د][ پۆشاک] دەوری کڵاش و گیوە.

گیوە/gîwe: ن:[ پۆشاک] کڵاش بن چەرم.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 745}  

.

.

.

.