ڕک/řik: ن:[ جێۆ] ڕژد، لێژ، نشێو : هەورازی سەخت و کووڕ.{ هەژار، ل، 347}

.

.

__________

ڕک/řik: ن:[ تشت] بەرکم، بێرکم، قەفەس.

.

.

__________ 

ڕک/řik: ن:[ گیان]

1 – هاوسەری ملی بەرخ و گوێلک بۆ بەستنەوە.

 2 – ئەستوورایی نێوان دەندە و باسک

.

.

_____________

ڕک/řik: ن: پرزە، تووڕەیی، ڕق، گڕنە، گرۆ، گڕوو، وورک.

ڕکە/řik: نتـ: ڕقە. 

ڕکەبەری/řik: نچ: ڕقەبەری. 

ڕکەکردن/řik: ن:

:: ئەو دوو گووێدرێژە ڕکە دەکەن، کێ زووتر سەردەکەوێ. 

ڕککین/řik: ن: ڕکوونی. 

ڕکگرتن/řik: کتن:[ ڕک+ گرتن] لە ڕقان سووڕبوون لەسەر کارێک. 

ڕکن/řik: ئانتـ:[ ڕک+ ن] ڕقن. 

ڕکۆ/řik: ئانتـ: ڕقن. 

ڕکوونی/řik: ئانتـ: ڕق لە سک. دەغەزدار. 

ڕکیا/řik: ف: تووڕەبوو. 

ڕکین/řik: ئان:[ ڕک+ ئین] ڕک هەستاو. 

.

.

.

.