ناوبڕ/nawbiř: نفا:[ ناو+ بڕ( بڕین)]

1 – پشوو، ووچان _ وچان. 

:: دواتر پاش 10 خوله‌ک ناوبڕ. 

2 – [ ئای تی] زاراوەیەکە لە زانستی بەرنامەسازییدا بەکاردێت وەک ئاماژە بۆ پرۆسێسۆر سەرچاوە دەگرێت لە بەشی ڕەقەواڵە یان نەرمەواڵە کە نیشاندەری ئەوەیە پێشھاتێک پێویستی بە سەرنج و پێداگەیشتنی دەسبەجێ ھەیە. ناوبڕ پرۆسێسۆر ئاگادار دەکاتەوە کە ھەلێک بە یەکەمایەتیی بانەوە داوای وەستانی کۆدی خەریکی جێبەجێبوون دەکات. پرۆسیسۆرەکە بە دواخستنی کارە ھەنووکەیییەکانی و پاشەکەوتکردنی باری و بانگھێشتکردنی بەرنامەیەک کە بە( ناوبڕی چارەکەر : Interrupt handler) ناسراوە، وەڵام دەوداتەوە، بەم شێوەیە لەگەڵ پێشھاتەکە هەڵسوکەوت دەکات.[ ئینگـ : Interrupt]

ناوبڕە/nawbiře: نتـ:[ کباک][ ڕەوا] تییغەی نێو ژووران، کە بکرێتە چەند دییوێک.

ناوبڕەی دەنگ/simînî nawbiřey deng: نتـ:[ ناوبڕە+ ی+ دەنگ][ ع : حاجز الصوت]

بەبێناوبڕ/nawbiř: :[ بەبێ+ ناوبڕ] بەبێ ناوبڕ. 

:: هێرشی هۆڤانەی سوپای تورکیا و چەتەکانی لەسەر عەفرین بەبێ ناوبڕ بەردەوامە.   

بێناوبڕ/nawbiř: :[ بێ+ ناوبڕ] بێ ووچان. 

سمینی ناوبڕەی دەنگ/simînî nawbiřey deng: نتـ:[ سمین+ ی + ناوبڕە+ ی+ دەنگ][ ع : اختراق حاجز الصوت]

.

.

.

.