چاوپۆش/çawpoş: ئانتـ:[ چاو+ پۆش] لێبوور، لێبوورەر، بەخشەر، چاوقووچێن، هشازا.

چاوپۆشان/çawpoşan: کتن:[ چاو+ پۆشان] چاوپۆشی.

چاوپۆشاندن/çawpoşandin: کتپ: چاوپۆشین.

چاوپۆشی/çawpoşî: نچ: پاسا، لێبووردن، لێبوورین، بەخشین، تخ، حا.[ ئینگـ :  Condonation].

چاوپۆشین/çawpoşîn: کتپ:[ کباک] چاوداپۆشین، لێچاوپۆشی، لێبووردن، بەخشین.

.

.

.

.