پەڵپ/peľp: ن:
1 – پاپە، بەهانە، بیانوو، بافک( كباک)، بیانگ _ بیانک، تەشقەڵە، گرۆ، بەربیتک، مەهانە، ئەنجەنت.
2 – هۆ.
3 – پرزە، ڕک، وورک.
4 – گڕوو، گڕنە.
پەڵپبڕین/peľpbiřîn: کتن: پرزەباین.
پەڵپگر/peľpgir: نفا:[ پەڵپ+ گر( گرتن)] بەهانەگر.
پەڵپگرتن/peľpgirtin: کتن: بێانگ گرتن( ل)، بیانووگرتن، بەهانەگرتن
:: ورسگی نیە دەڵێ بێانگ گرێ.
پەڵپ لێبەستن/peľplěbestin: کتن: بیانوو پێگرتن، پەڵپ پێگرتن.
پەڵپلێگرتن/peľplěgirtin: کتن: پەڵپپێگرتن.
:: فەرخ پەڵپی لێگرت، گوتی دنبێ بە بازڕڕیم دا بەری. {شێخ فەرخ. ل 27}.
پەڵپێ/peľpě: ن:[ هـ] پەڵپ.
.
.
.
.
.