تاس ¹ /tas: ن:[ پەهلەوی : تاس] تۆسە( زا) :

1 – بادی، سەکرە، زەرک : دەفری قوولی لە مس سازکراو. 

2 – زێڕ و زەمبەری دەوری کڵاو. 

3 – زار : مۆرەیەکی چووکی شەشەپەڕە کە لە یەک هەتا شەشی لەسەرنەخش کراوە و بۆ کایە و قومار کەڵکی لێوەردەگرن. 

4 – پێنج یەکی تەنەکە.

  تێبینی
  وشەیەکی کۆنی کوردییە کە لەوشەی تەشت: teşt ـەوە هاتووە، لە عەرەبی و فارسی بووە بە( طاس)، لە رێی عەرەبییەوە کەوتووتە زمانە ئەوروپییەکانەوە. لە زمانی ئەڵمانی و فەرەنسی بووە بە تاسە: tasse، هەموو وشەیەکی ئێرانی دەبەنەوە سەر فارسی، ئەگەرنا وشەکە لە ئاڤێستاییدا تەشتە:teşte یە، ئاڤێستا بە فارسی نەنووسراوەتەوە، پەهلەوی لەئاڤێستای وەرگرتووە بەشێوەی تەشت. هەر لە کوردییدا وشەی تەشپی : teşpî  هەیە بۆ کاسە: kase یەک کە لە دار دروست کرابێت. پێوەندی ڕەگی کاسە و تاسەش، کە لە عەرەبیدا بووە بە( طاس ) نابێت ڕەچاونەکرێت، کەوشەی کاسە، کە لە عەرەبییدا کراوە بە ( کـأس)، کەوتووەتە زمانی ئەڵمانی وەک کاسە : Kasse.{ جەمال نەبەز}

تاسک/task: نتـ:[ تاس+ک] تاسوولکە، تاسی چکۆڵە. 

تاسکە/taske: نتـ:[ کباک، زا][ تاس+ کە] تاسوولکە.

تاس گرتن/tas girtin: کتن:[ تاس+ گرتن] بەتەڕدەستی تاس و زار وەها هەڵاویشتن کە خاڵەکانی دڵخوازبێن.

تاسوولکە/tasûlike: نتـ:[ تاس+ ئوولکە] قاپی چووکی مسیی، پیاڵەی مسین، تاسیلە، تاسکە، تاسک : تاسێکی بچووک.  

تاس و تەبەق/tas û tebeq: نتـ: خشڵ و چەک و زیوەری ژنان. 

تاسیلە/tasîle: نتـ:[ تاس+ ئیلە] تاسوولكە.

.

.

______________________

تاس ² /tas: ئان:[؟]

1 – بێموو: کەسێک کە تووکی سەری وەریوە. 

2 – شوێنێک کە تووک و مووی پێوەنەبێت.

تاسبوون/tasbûn: کتن:[ تاس+ بوون] تووکی سەر وەرین. 

تاسکردن/taskirdin: کتپ: تووکی سەر بە گوێزان تاشین وەها کە وەک تاس دیاری بکات.

:: ئەوە سەرت بۆ وا تاس کردووە.

تاس ولووس/tasûlûs: ئانتـ:[ تاس+ و+ لووس] کچ یان کورێک کەمووی زیادەی بە روخسارەوە نەبێت، زەریف و بێ موو.

{

ئەو کەسەی رامووسێ کوڵمەی تاس ولووس

ئەو‌ کەسەی تێی هەڵنەدانێ چارەنووس

}{هێمن}.

تاس ولووس بوون/tasûlûs bûn: کتن:[ تاس ولووس+ بوون] جوان و زەریف بوون.

تاس ولووس کردن/tasûlûs kirdin: کتپ:[ تاس ولووس+کردن] بە کەسێک ڕاگەیشتن وجوان کردن، تراش کردن وبەخۆڕاگەیشتن.  

تاسیی/tasyî: نچ:[ دەروو] حاڵەت و چلۆنایەتی سەری بێموو، تاسبوون.

:: هەندێک مووی لە لا سەریەوە هێنابوو پێش سەری هەتا تاسییەکەی داپۆشێت.

خۆتاس ولووسدان/xo tasûlûsdan: کتن:[ خۆ+ تاسولووس+ دان] خۆتاسدان، دەست بەخۆداهێنان.    

.

.

____________

تاس ³ /tas: ن:[ دەروو]

1 – گێژ و وڕ، کاس. 

2 – خەفە، پیران. 

3 – دووشاخە: نەخۆشییەکە کە لە گەروودا پەیدا دەبێت. 

4 – تاشا( کباک)، ئەوتراشی، ئەترەش، ئەترەک.

5 – [ نخ] پێران، فەرقان، وەناق

تاسا/tasa: ف:[ تاسان] کاسبوو، واقووڕما.

تاسان/tasan: کتن:[ تاس+ ئان][ هس : تەواسان] تاسەنە( ل).

1 – بزران، خەفەبوون، دەتاسەوەچوون، تاسیان. 

2 – گێژبوون. 

3 – خەفەبوون و خنکان بەدووشاخە.  

تاساندن/tasandin: کتپ:[ تاس+ ئاندن]

1 – بزراندن، گێژ و کاس بوون. 

2 – خنکاندن، خەفەکردن.

تاسانراو/tasaniraw: نفا:[ تاس+ ئانراو( نران)] کاس، واقووڕماو، خنکاو.

تاسانن/tasanin: کتپ:[ ئەردە] تاساندن.

تاساو/tasan: ئانفا:[ تاس+ ئاو( ئان)]

1 – گێژ و وێژ، وڕ، واقوڕماو، هەناسەبڕاو. 

2 – کەسێک کە دەتاسەوە چووە، خەفە بوو.

{

مەگەر مەیخانە دنیا کەوا کاسی لەبەر کەئسی

بەنەغمەی عوودی سووتاوی، بە نەشئەی تاسی تاساوی

}{نالی}.

تاسایی/tasayî: نچ:[ تاس+ ئایی] کاسیی، بێهۆشیی.

تاس بردنەوە/tasbirdinewe: کتن:

1 – پشووبڕان، دەتاسەوەچوون، تاسان، پیران کردن، بێهۆشبوون. 

2 – واقوڕمان لە بیستن و دیتنی شتێکی سەیر، سەرسووڕمان، حەیران بوون، تاس بە سەراهاتن.

تاس بەسەراهاتن/tas beserdahatin: کتن: تاس بردنەوە.

تاسکردن/taskirdin: کتپ: دەتاسەوەچوون، خنکان، تەنگەنەفەس بوون، پشوو سواربوون.

تاسیان/tasyan: کتن:[ دەروو][ ئەردە] ئاسیای، تاسان، خنکان، خەفەبوون.  

تاسیای/tasyay: چ:[ هـ] خنکان، خەفەبوون.

دەتاسەوەچوون/detaseweçûn: کتن: پیران کردن: پشووبڕان و دەنگ دەرنەهاتنی منداڵ یان کەسێک لە کاتی گریاندا. 

.

.

.

.