تاسکەباب/taskebab: نتـ:[ خوار][ تاس+ کەباب] تاسکەواو
1 – چێشتێکە لە گۆشت، سێوک، باینجانی سوور و ڕەش و پیواز کە تەبەق تەبەق لە سەریەکی دەچنن، خوێ و ئاڵەتی لێدەدەن و دەیکوڵێنن.
2 – شۆرباوی گۆشتی بە لیمۆ یا بە قۆڕە.
تاسکەبابی/taskebabî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە تاسکەبابەوە هەبێت.
تاسکەواو/taskewaw: نتـ:[ خوار][ ئەردە] تاسکەباب.
.
.
.
.