باینجان/bayincan: ن:[ ڕوو][ sanskrît : patingana ] باجان : bacan ( زا)، بادینجان، بامجان : سەوزەیەکی یەك ساڵانەیە، گەڵای پانە، باڵای 1،30 سم بڵنددەبێت، بەرێكی مۆری تۆخ دەگرێت، ناوەڕۆكەكی سپییە، دەكرێت بەچێشت. لە هیندستان و بۆرماوە بە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە.[Bot : Solanum melongena ][ لەخێزانی : Solanaceae یە].

.

   ناوەڕۆك لە  100  گرامدا
  هێزی وزە   25 کالۆری ، 102 ك جول.
  پرۆتین  1 g
  کاربۆهیدرات  6 g
  شەکر  3,5 g
  رێشاڵ  3 g
  چەوری  0,2 g
  ئاو  
  ڤیتامینەکان  Vitamin B¹  0.039 mg
 Vitamin B²  0.037 mg
 Vitamin B³  0.649 mg
 Vitamin B6  0.084 mg
 Vitamin C  3%
  کانزاکان  ئاسن  1%
 مەگنیزیۆم  3%
 پۆتاسیۆم  mg 229
 سۆدیوم  2 mg
 زینك  0.16 mg

.

چۆنیەتی چاندنی باینجان/čonyetî čandinî bayincan: نتـ: سەرەتای وەرزی بەهاردا لە نەمامگەیەك پارچە زەوییەکەی جوان دەکێڵدرێت و پاشان تۆوی باینجان لەگەڵ پەین تێکەڵدەکرێت، دەبێت بەباشی ئاوبدرێت و دەبێت ڕۆژانە ئاو بدرێت و زەوییەکە خۆری بەرکەوێت بۆ ئەوەی بەزوویی ببێت بە شتڵ/ شەتڵ. کاتێك درێژی شەتڵەکان گەیشتە( 4) سم و گۆلی شەتلەکان چەکەرەی کرد. پاشان دەگوزرێتەوە بۆ باغی باینجانەکە، واباشە نێوانی هەردوو شەتڵ یەك مەتر بێت، بۆ ئەوەی شوێنی تەواوی گەورەبوونی هەبێت و ڕابکشێت، هەفتانە دەبێت سێ جار ئاو بدرێت و ئەو لقانە لێ بکرێنەوە کە تێکچوون و یان چرن، بۆ ئەوەی باڵای باس بەرزبێت و بەرهەمی زیاتر بێت. باینجان پێویستی بە کەشێکی نیمچە گەرم هەیە، واتا کەمترنەبێت لە نێوان 26 – 30 پلە بەڕۆژ 20 پلە بەشەو. لە سەرەتای مانگی ئایارەوە دەست دەکرێت بە رنینی باینجان.

.

باینجان دەرمان/bayincan derman: نتـ:[ ڕوو] جۆرە باینجانێكە بۆ دەرمان بەكاردێت.

باینجانی سیاوە/bayincanî syawe: نتـ:[ ڕوو] باینجانی ڕەش.

باینجانی/bayincanî: نچ:[ باینجان+ ی] هەرشتێك پەیوەندی بە باینجانەوە هەبێت یان لە باینجان بچێت.

باینجانی/bayincanî: نتـ:[ ڕەنگ] وەك باینجانی، سوورمەی تاریك.

.

.

.

.