قەسەڵ/qeseľ: ن: پاشاخۆر، پاشەخۆڕ، پەساخۆڕ، چەوەڵ : تفاقی ماوەی نێوئاخوڕ كە بۆی گرتوە و ووڵاغی ئیدی نایخوات و فـڕێدەدرێت.

.

.

______________________

قەسەڵ/qeseľ: ن: [ کشت][ هـ] پەرێز، سرووت( مکـ)، قەسەر، کڵۆش، کوڵوش، کای درشت : ذووای دروێنە لە مەزرایە ئەوەی کە دەمێنێتەوە و بە پێوە ڕاوەستاوە پێی دەگووترێت قەسەڵ.   

:: جەنجەر ئەو ئامێرەیە کە قەسەڵی پێ دەکوترێت، دان و کای پێ لێک جیادەکرێتەوە. 

قەسەڵ کوتان/qeseľ kutan: کتن:[ کشت] قەسەڵ ووردکردن. 

دەزگای قەسەڵ کوتان/dezigay qeseľ kutan: نتـ:[ کشت] دەزگا یان ئامێرێکە بۆ خۆی قەسەڵەکە هەڵدەگرێتەوە و دەیکوتێتەوە و دەیکات بە کا. لەهەمان کاتدا دەیکاتە ناو عاربانەیەکەوە تا دەیگەیەنێتە لای کادانێک ، دەیخەنە ناو کادانەکەوە بۆ مەڕدارەکان بەتایبەت لە وەرزی هاویندا.[ ئینگـ : hay machine]  

.

.

__________________

قەسەڵ/qeseľ: ن: کاتێک وولاخێک ئارەقەی کردبێت کە کورتان یان زینی لێکرابێتەوە و تووشی سەرما بووبێت.  

.

.

__________________

قەسەڵ/qeseľ: ن:[ سەز] جۆرە تفەنگێکە.{ گیو، ل، 694}

.

.

.

.